یەکێتی بڕیاری دوورخستنەوەی فەرهاد سەنگاوی دا
📝 Belgeler
مافی چارەنوس و ریفراندۆم و سەربەخۆیی، ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بون و هەن. بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی؛ نەخشەرێگای یەکێتی؛ رێکەوتنامەی یەکێتی و گۆڕان..تاد، هەمویان جەخت لەم ستراتیژەی مافی چارەنوس و ریفراندۆم دەکەنەوە. بۆیە، لادان و بادان لەم بڕیارە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی لەسەرە.
لەم رۆژانەدا بێژەرێکی شاخ، بەناوی (
فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی) کە بەهۆی لیستی یەکێتیەوە، کاندید کراوە بۆ پەرلەمان، لەشارۆچکەی سەنگاوی کوردپەروەری خۆیدا، سەرەڕای سیاسەتی لیستبازی و گوتارسازی، تەنهاوتەنها (23) دەنگی هێناوە. باقی دەنگەکانی لەکوردستاندا یەکێتی بۆی دابینکردووە؛ ئەم زاتە، لەدوای راپەڕینەوە بەردەوام دەڵێت: باشترین هەل بۆ کورد هەڵکەوتووە، بۆ سەربەخۆیی، بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ناوێرن بڕیاری سەربەخۆیی بدەن.. کەچی، کاتێک سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بڕیاری ریفراندۆم دەدات، دەچێتە ریزی کامپینی (نەخێر لەئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئەم سیاسەتەش، سەراپا دژی بیروباوەڕی یەکێتی و پرۆگرامەکەیەتی، بۆیە، مەکتەبی سیاسی لەکۆبونەوەی ئێوارەی (09-08-2017) بڕیاری داوە لەریزی یەکێتی وەدەری بنێت کە پەرلەمانی کوردستانیش ئاساییکرایەوە، پەیگیری دەکرێت پشتبەندی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە، هەرچیشی بەهۆی یەکێتیەوە دەستکەوتبێت، لەرێی یاساییەوە، هەوڵی گێڕانەوەی بۆ یەکێتی دەدرێت.
راگەیاندنی
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
10-08-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!