📊 بابەت 374,798 | وێنە 59,364 | پەڕتووک PDF 11,079 | فایلی پەیوەندیدار 43,714 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,857
لەم کاتەدا 17 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 07-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور، رەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و رەحیم ڕەفعەتی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.[8]
- لاوێکی بۆکانی بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی عەباس ئاوای ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوک
📅 04-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئومید مستەفاپوور، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی نەغەدە راگوێزرا. بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت ئومید مستەفاپوور نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.[6]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی بێدهێ لە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 204 کەس تووشی
✌️ عەلی عەسکەری
کوڕی شێخ عەبدوڵڵا و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە کە شێخی تەریقەتە.
ساڵی 1937 لەگوندی (عەسکەر) لەدایکبووە، شێخ عەبدوڵڵای باوکی یەکێک بووە لە لایەنگرە دڵسۆزەکانی شێخ مەحمودی نەمر.
شەهید عەلی عەسکەری لە سەردەمی لاوێتیداو ئەو کاتەی خوێندکاری ئامادەیی بوو لە کەرکوک پەیوەندیکردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان-ەوە و دواتریش بووە بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ئەنجامی چالاکییەکانیدا لەهەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاواندا بوو بەئەندامی لیژنەی باڵاو دوای 14ی تەمموزی 1958 بوو بەئەندامی لیژنە
✌️ دیار غەریب
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە. لەدامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.[1]
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا
📊 کەرکوک بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆ و خراپی شەقامەکانەوە دەناڵێنێت | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
کەرکوک بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆ و خراپی شەقامەکانەوە دەناڵێنێت
📊 ئامار و راپرسی


هاوڵاتیانی شاری کەرکوککەرکوک نیگەرانن لە قەرەباڵغیی زۆر و تەسکی شەقامەکانی شاری کەرکوک، کە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی شارەکەش دەڵێت: بەڕێوبەرایەتییەکەمان بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆوە دەناڵێنێت.
دلێر عەلی، شوفێرێکی شاری کەرکوک، بە ڕۆژنیوزی وت: لە چواڕیانی گەڕەکەکانی شاری کەرکوک، بەهۆی زۆری ئۆتۆمبێل قەرباڵەغییەکی زۆر دروست دەبێت، بەتایبەت لە گەڕەکە تازە دروستکرداوەکانی شارەکه، لەگەڵ ئەوەشدا نە پۆلیسی هاتووچۆی تێدایە، نە ترافیک.
دلێر عەلی
دلێر، وتیشی: کێشەکە لە بنەڕەتدا بۆ تەسکیی شەقامەکان دەگەڕێتەوە، بۆیە داوا دەکەین کە لە بری دانانی پۆلیسی هاتووچۆ و ترافیک بیر لە فراوانکردنی شەقامەکان بکەنەوە، چونکە تەنیا دانانی پۆلیسی ترافیک کێشەی هاوڵاتیان و شوفێران چارەسەر ناکات.
دیار تاڵب، هاوڵاتییەکی دیکەی شارەکەیە و بە دووسایدکردنی شەقامە گشتییەکان بە جارسەر دەزانێت و بە ڕۆژنیوزی وت:هاوڵاتیانی شاری کەرکوک مامەڵە کردنیان لەگەڵ‌ پۆلیسی هاتووچۆ باش نییە، چونکە چەند جارێک پۆلیسی هاتوچۆ لێرە دانرا، بەڵام هاوڵاتیان لەگەڵی توشی شەڕ و دەماقاڵێ دەبوون، بۆیە ئەگەر زۆربەی شەقامەکانی شارەکە بکرێت بە دوو ساید کێشەی قەرەباڵەغیی لەم شارە چارەسەر دەبێت.
دیار تاڵب
لە بەرامبەردا، رائید ماهر سەلمانماهر سەلمان، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک، بە ڕۆژنیوزی، ڕاگەیاند:کێشەی قەرەباڵەغیی و جەنجاڵی شەقەمانی شار ئێمەشی بێزار کردووە، ئێمە بەپێی ئه و توانیایە هەمانە ئاسانکاریی بۆ شوفێران دەکەین، لە زۆربەی شوێنە گشتیی و قەرەباڵەغەکان پۆلیسی هاتووچۆمان داناوە، بەڵام بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆوە دەناڵێنێت.
ماهر سەلمان
ناوبرا، ڕاشیگەیاند:لە ساڵی 2004 تاوەکو ئێستا، تاکە پۆلیسێکی هاتووچۆ بۆ کەرکوک دانەمەزراوە، بەگشتیی لە شاری کەرکوک و سەرجەم شارەدێ و شارۆچکەکان 570 کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆمان هەبوو‌، له و ژمارەیەش 30 پۆلیسمان گوزارەوەتەوە بۆ شارەکانی تری عێراق، هەروەها چەند کارمەندێک-مان خانەنشین کراوە، هەروەها چەند کارمەندێک-شمان بەهۆی تەقینەوه و شەهید بوو‌ن، ئێستا نزیکەی 450کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆمان هەیە.
سەبارەت، بە کەمیی و نەبوونی ترافیک، ڕائید ماهر سەلمان، وتی:ترافیکەکانی شارەکە کێشەی تەکنیکان هەیە، هەرەوەها لەلایەن بەشی ئەندازیارییەوە‌ کارەبایان بۆ دابین نەکراوە و بەشێکیان تاوەکو ئێستا کاری دانیان بۆ تەواو نەکراوە.
ئەگەر بەراوردی ژمارەی کارمەند و پۆلیسەکانی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی باشوری کوردستان بە نمونە پارێزگای سلێمانیی بکەین، ژمارەکە لە کەرکوک زۆر زۆر کەمترە، کە لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی شاری سلێمانی-دا هەیە، هەزار و 850 کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆ-ن، بەڵام لە کەرکوک تەنیا 450 کارمەند و پۆلیس هەن.
بە گوێرەی ئامارێکی تایبەت، کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، لە بەرواری 01-01-2017 تاوەکو 01-07-2017 لە سنووری پارێزگای کەرکوک 172ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، به و هۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 172کەس برینداربوون، ئامارەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
پێکداکێشانی ڕوبەڕوو(دعام)/ 152 حاڵەت
بەسەردا ڕۆیشتنی هاوڵاتی/ شەش حاڵەت
ڕووداوی وەرگەڕان/ 14 حاڵەت[1]
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز: 10-08-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🚑 رووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 71% ✔️
71%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
71%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 10 2017 12:06PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 10 2017 1:29PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Aug 10 2017 1:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,645 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
کەرکوک بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆ و خراپی شەقامەکانەوە دەناڵێنێت
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-01-2017
2.👁️01-07-2017
3.👁️10-08-2017
🏰 شوێنەکان
1.👁️کەرکوک
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️پۆلیسی هاتوچۆ
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ماهر سەلمان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,188 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574