پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,245
وێنە 103,607
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,945
ڤیدیۆ 1,229
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
تێچووی ڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان 800 ملیۆن دینارە
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تێچووی ڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان 800 ملیۆن دینارە

تێچووی ڕۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان 800 ملیۆن دینارە
هەرێمی کوردستان لەلای باشوورییەوە لەسەر لێواری بیابانە و وڵاتانی دراوسێش بە ڕێگەی جیاواز ڕێچکەی ڕووبارەکانی دەگۆڕن، هەر بۆیە ئاو خەریکە وەکوو پرسێکی گرنگ و ستراتیژیی لێدێت لە هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم ڕاپۆرتە (#ڕووداو#) سەردانی ماڵەکانی #هەولێر#ی کردووە و هەموو ئەوانەی کە قسەیان لەگەڵ کراوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پاراستنی ئاو گرنگە، بەوانەشەوە کە ئاو بە پلیکانەکانی بەر دەرگای ماڵەوەیاندا شۆڕەی دەهات و بەفیڕۆ دەچوو.
ئێستا خەڵکی کوردستان بەپێی قەبارەی زەویی خانووەکەیان پارەیەکی مانگانەی جێگیر دەدەن، بۆیە لەو پارەیەدا ڕەچاوی بڕی بەکارهێنانی ئاو ناکرێت. #مەسعود کاکەڕەش#، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر ئەمە بە کێشەیەکی گەورە دەزانێت و بە (رووداو)ی گوت کێشەکە ئەوەیە خەڵک گوێیان لەوە نییە ئاوێکی زیادە بەکاردەهێنن. جادەکان و ئوتۆمبێلەکانیان بە ئاوی خواردنەوە دەشۆن، باخچەکانی پێ ئاو دەدەن. خەڵک دەڵێن (ئەم زێدەڕۆییە) پارەی تێناچێ.
دکتۆر محەممەد ئەمین بەرزنجی، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری و کارگێڕیی سەرچاوە سروشتییەکان لە زانکۆی کوردستان هەولێر، نیگەرانە لەو بەفیڕۆدانە زۆرەی ئاو لە کوردستان. بە گوتەی بەرزنجی کاتێک گواستنەوەی ئاو (بۆ ماڵەکان) کۆنتڕۆڵی لەسەر نەبێت، خەڵکیش بە فیڕۆی دەدەن، بەڵام پێویستە ئەمە بوەستێنین. پێویستە کۆمەڵێک ڕێوشوێن بگرینەبەر بۆ ئەوەی بەفیڕۆدانەکە کەم بکەینەوە، دڵنیام ناتوانین ئەو دیاردەیە بنبڕ بکەین، بەڵام هەر هیچ نەبێت پێویستە ڕێوشوێن دابنێین بۆ ئەو بەفیڕۆدانە زۆرەی ئاو کە لە هەرێمی کوردستان هەیە.
بەرپرسانی شارەوانی دەستیان بە دانانی پێوەری ئاو کردووە، بۆ ئەوەی ئاستی بەفیڕۆدانەکە کەم بکەنەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیەش ژمارەیەک کێشەی بۆ دروستبووە. لە قەڵادزێ، کە ئێران لە مانگی حوزەیرانەوە ئاوی ڕووبارەکەی لێگرتوونەتەوە، 95%ی خانووەکان پێوەری ئاویان بۆ دانراوە. بەڵام وەکوو محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری ئاوی قەڵادزێ دەڵێت، پێوەرەکان کار ناکەن!
ناوچەی قەڵادزێ بۆ لێدانی بیر گونجاو نییە، بۆ دابینکردنی ئاوی ناوچەکە بە تەواوەتی پشت بە ئاوی زێی بچووک دەبەستن، هەرچەندە پلانی دروستکردنی بەنداو لە دیوی ئێران چەند ساڵێکە لەئارادایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی لەناکاوی بۆ دابینکردنی ئاوی ناوچەکە نییە، پلانە درێژخایەنەکەش دروستکردنی بەنداوە کە هەم ساڵانێکی زۆری کات دەوێت و هەمیش پێویستی بە نیو ملیار دۆلارە. کاکەڕەش پێی سەیرە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو ماوەیە هیچ پلانێکی نەبووە.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئێستا دوو بژارەیان بۆ چارەسەری کێشەکە لەبەردەستە، یەکەمیان ڕێگەچارەی دیپلۆماتیکە، ئەوەی دیکەیان دروستکردنی بەنداوە. بە گوتەی عەبدولستار مەجید ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئێران یارمەتیدەر بێت و زیانمان پێنەگەیەنێت، واتە ئاو وەکوو چەکێک لەدژی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بەکارنەهێنێ.
وەزیرەکەی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران کۆمەڵێک بەرژەوەندی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر ئەوان ئامادەبن هەموو ئەو بەرژەوەندییانە بکەنە قوربانی و بەربەست بۆ ئاوەکە دروستبکەن، با بیکەن.
زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر پرۆسەی دانانی پێوەری ئاو دەستی پێکرد و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانیش هیواخوازن ئەو پرۆسەیە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواو ببێت، هەرکاتێک هەموو خانووەکان پێوەری ئاویان بۆ دانرا، ئەوە پارەی ئاو بە گوێرەی بەکارهێنان دادەنرێت نەک ڕووبەری زەویی خانووەکە. بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر دەیەوێت کەرتی تایبەت ئەرکی کۆکردنەوەی پارەی ئاوی ماڵان لە ئەستۆ بگرێ و 40%ی داهاتەکەشی بۆ چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو تەرخان دەکرێت، ئەوەی دیکەشی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەگەرچی لە زۆربەی ماڵەکانی هەولێر پێوەری ئاو دانراوە، بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر شێوازی بەکارهێنانی ئاو دانەناوە. پێوەرەکانی ماڵان تۆزیان لێ نیشتووە و لە کاتی دانانیانەوە بەسەرنەکراونەتەوە.
میدیا ڕەقیب و دایکی لە خانوویەکی گەورەدا دەژین، ماوەیەکە ئاوی گەڕەکەکەیان زوو زوو دەبڕێت، جگە لەمە ئاوی بۆڕییەکەشیان لێڵە و هۆکارەکەی نازانن. میدیا پێیوایە پارەی بەکارهێنانی ئاو دەبێ لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی ناو خانووەکە دابنرێت نەک ڕووبەڕی خانووەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنێت و تێچووی هەر مەتر سێجایەکیش 400 دیناری عێراقییە. کاکەڕەش لەوبارەیەوە بە (رووداو)ی گوت: ئەگەر لەڕووی ماتماتیکییەوە سەیری بکەین، ئاوی پێویست بۆ هەموو کەس هەیە. جەختی لەوەش کردەوە کە ئاستی دابینکردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکاندا دێتەوە و تەنانەت تێیپەڕاندووە. بە گوتەی کاکەڕەش کێشەی کارەبا و سیستەمی دابەشکردنی ئاو وای کردووە هەموو کەس نەتوانێت پشکی خۆی لە ئاو وەربگرێ.
ئاوی هەولێر لە دوو سەرچاوەوە دابین دەکرێت: 55%ی لە ئاوی زێی گەورەوە دێت و 45%ی لە نزیکەی 900 بیرەوە دابین دەکرێت. بە گوێرەی بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر، هەموو بیرێک ڕۆژانە 20 کاژێر کارەبای پێویستە، بەڵام ئێستا ڕۆژانە 10 کاژێر کارەبایان بەشێوەی پچڕ پچڕ بۆ دابین دەکرێت.
سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان پێنج ڕووبارن کە 75%ی ئاوی ماڵان، خواردنەوە و کشتوکاڵ دابین دەکەن. ئەو پێنج ڕووبارە بریتین لە زێی بچووک و سیروان کە لە ئێرانەوە دەڕژێنە ناو هەرێمی کوردستان، زێی گەورە و خابووریش سەرچاوەکانیان لە تورکیایە، ئاوا سپیش بە تەواوەتی دەکەوێتە هەرێمی کوردستانەوە. لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاواش ئاو لە ڕووباری دیجلە وەردەگرێت. ئاوی ژێرزەمینیش 25%کەی دیکەی پێویستییەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە.
دکتۆر بەرزنجی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوە نییە ئاومان نەبێت، بەڵکو کێشەکە لە کارگێریمان دایە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، هاوڕایە لەگەڵ بەرزنجی و گوتی کارگێڕی یەکانگیری سەرچاوەکانی ئاو پێویستییەکی ئێستای هەرێمە.
ئەکرەم ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لە نێوان خستنەڕوو و بەکارهێنانی ئاودا هاوسەنگی دروست بکرێت و کارگێڕی ئاویش بریتییە لە دابەشکردنی ئاوی کشتوکاڵی لە ڕێگەی کەناڵەکانەوە تاوەکو ڕێگە لە بەفیڕۆچوون بگیرێ.
بەر لە 2003 حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی نەبوو بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەورەی پێ جێبەجێبکات، بە گوتەی بەڕێوەبەرە گشتییەکە حکومەت بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو دانوستاندنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد و بۆ هەندێکیشیان لە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستاندن دابوون، بەڵام قەیرانی دارایی 2014 و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە و دابەزینی نرخەکانی نەوت، کێشەی گەورەی دروستکرد.
دکتۆر بەرزنجی پێشنیازی کرد داهاتی نەوت لە کەرتی ئاو خەرج بکرێت، چونکە کەمی ئاو کێشەی گەورە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی خۆراکیش دروستدەکات. بەرزنجی گوتی بۆچی داهاتی نەوت وەکوو پشتگیرییەک بۆ کەرتەکانی دیکە بەکارنەهێنین، ئێمە دەتوانین بێ نەوت و بێ ئوتۆمبێلەکانمان بژین، بەڵام ناتوانین بێ نان و ئاو بژین.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 10-08-2017
ئەم بابەتە 6,605 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 10-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تەندروستی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,605 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 10-08-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,245
وێنە 103,607
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,945
ڤیدیۆ 1,229

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.125 چرکە!