🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 پیری دێموکرات
کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ەک لە پێشەکیی کتێبی “پیری دێموکرات ”یش دا هاتووە، کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرەی کورد و حیزبی دێموکرات شەپۆلێکی بەربڵاوی هاوخەمیی لە هەموو بەشەکانی ک
📕 پیری دێموکرات
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
👫 کەسایەتییەکان
بێلان کەمال
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📊 40%ی کارگەکانی کوردستان بەگەڕدەخرێنەوە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

40%ی کارگەکانی کوردستان بەگەڕدەخرێنەوە
بەهۆی بەرزبوونەوەی کواڵیتی و گونجاویی نرخەکانیان، خواست لەسەر بەکاربردنی بەرهەمی کارگە خۆماڵییەکانی کوردستان لە نێوخۆ و شارەکانی عێراقیش زیاد بووە. بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت 40%ی کارگاکانی ناوخۆ بەکارخراونەتەوە.
لە سێ‌ ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە، خواست لەسەر کاڵا و خۆراک بە جۆرێک رووی لە کەمی کرد کە زۆربەی خاوەن کارگە خۆماڵییەکانی ناچار کرد دەرگای کارگەکانیان دابخەن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، 3899 کارگەی بچووک و مامناوەند و گەورە لە هەرێمی کوردستان هەن کە 2377 کارگەیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن، 1011 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 511 یان لە سنووری دهۆکن.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، سەرپەرشتیاری کارگەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت: ئێستا نزیکەی 40%ی کارگەکان بەگەڕکەوتوونەتەوە و رۆژ لە دوای رۆژیش ژمارەیان لەزیادبووندایە.
خاوەنی کارگەیەکی خۆماڵی: 15%ی بەرهەمی کارگەکەمان هەناردەی ئەڵمانیا، هۆڵەندا و سوێد دەکەین
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، ساڵی 2015 زۆربەی کارگە نێوخۆییەکان داخران، بەڵام ساڵی رابردوو 30%یان بەگەڕکەوتنەوە، ئەمساڵیش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەکاربردنی بەرهەمی خۆماڵی، 10%ی دیکەی کارگەکان بەکارکەوتوونەتەوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێش ساڵی 1992 لە هەرێمی کوردستان تەنیا 424 کارگە هەبوون، بەڵام لە 24 ساڵی رابردوودا 3.475 کارگە لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، ئێستا بەشێکی بەرهەمی ئەو کارگانە بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکرێن.
ئەندازیار مستەفا زوبێر دەڵێت: زۆرترین ئەو کارگانەی بەکارکەوتوونەتەوە بە پلەی یەک کارگەی خۆراکی و پاککەرەوەن، دوای ئەوانیش کارگەکانی بیناسازی و پلاستیکی دێن، زۆربەی بەرهەمەکانیشیان بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکەن.
تورکیا کە دراوسێی هەرێمی کوردستانە، پاڵپشتییەکی باشی کارگەکانی دەکات، پێشینەی درێژخایەنیان بە سوودی کەم دەداتێ‌، هەروەها ئەگەر بەرهەمەکەی بنێرێتە دەرەوە، 18%ی تێچووی بەرهەمەکەی دەداتەوە، جگە لەوەش باجێکی زۆر دەخاتە سەر بەرهەمی هاوردە، بەڵام لە کوردستان نەک ئەو ئیمتیازانە نادرێنە خاوەن کارگە، بەڵکو حکومەت ئەمساڵ پارەی کارەبا و باجی ساڵانەی لەسەریان بە رێژەیەکی زۆر زیاد کردووە.
ئەندازیار مستەفا زوبێر دەڵێت: پێشتر حکومەت بە پێدانی پێشینە و کارەبا بە نرخی هەرزان و نەوتی رەش هاوکاریی کارگەکانی دەکرد، بەڵام ماوەی دوو ساڵە ئەم هاوکاریانە وەستاون، ئێستا بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی کارگەکان هەر کاتێک بزانین کاڵای کارگەیەک بەشی ناوەخۆ دەکات، باج و رەسمی گومرگی دەخەینە سەر کاڵای هاوردەکراو، بۆ هاوردەکردنی کەرەستە سەرەتاییەکان باجێکی کەم وەردەگرین، ئەمەش وای لە خاوەن کارگەکان کردووە بۆ کێبڕکێ بیر لە بەرزکردنەوەی کواڵیتی بەرهەم بکەنەوە، بەمەش خواست لەسەر بەکاربردنی بەرهەمی خۆماڵی زیاد بووە.
بە گوتەی مستەفا زوبێر 60%ی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێت، رێژەیەکی کەمیش هەناردەی ئیمارات و ئوردن و سووریا و ئەڵمانیا دەکرێ‌. بۆ نموونە ئەمساڵ کارگەی ئالین و فامیلی چەند بارهەڵگرێک بەهاراتیان ناردە ئەڵمانیا. کارگەیەکی دیکە لبادی قیڕی هەناردەی ئیمارات کردووە. هەندێ کارگەش کورسیی پلاستیکی و رۆنی دووبارە پاککراوەی ئۆتۆمبیلیان هەناردەی سووریا و وڵاتانی دیکە کردووە.
لە 24 ساڵی رابردوودا 3.475 کارگە لە هەرێمی کوردستان دامەزراون
وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی کارگەکانی پۆلێنی سەر 10 بوار کردووە کە بریتین لە بیناسازی، خۆراک، رستن و چنین، فلزییەکان، کیمیاوی، پلاستیکی، سلیلۆزی، ئامێرەکان، مۆبیلیات و خزمەتگوزاری. لەنێو کارگەکانیش بواری بیناسازی بە 1.194 کارگە، بواری فلزی بە1.078 کارگە، بواری پلاستیکی بە 543 کارگە لەڕووی ژمارەوە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان وەرگرتووە، بەدوای ئەوانیش خۆراک بە335 کارگە و مۆبیلیات بە 286 کارگە لە پلەی چوارەم و پێنجەم دێن.
کارگەی بەهاراتی ئالین، یەکێکە لە کارگە خۆماڵییەکانی شاری هەولێر، سەرەڕای قەیرانی دارایی توانیویەتی خۆی لەگەڵ بازاڕ بگونجێنێ و بەرهەمەکانی فرۆشی بەردەوامی هەبێت.
نەوشیروان کانەبی، بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی بەهاراتی ئالین، دەڵێت بەهۆی بەرزیی کواڵیتی بەرهەمەکانمان، لە ناوخۆ و لە شارەکانی عێراق و ئەوروپاش خواستێکی باشی لەسەرە، رۆژانە سێ‌ تۆن بەهارات، 21 تۆن پاککەرەوە، حەوت تۆن ساس و 10 تۆن ئاوی لیمۆ و هەنار بەرهەم دێنین.
کارگەی بەهاراتی ئالین لە ساڵی 2008 دامەزراوە، 64 جۆر بەهارات و 132 جۆر کاڵای وەک کرێم شانتی، جەلی، پاودەر، ڤانێلا، کاستەر، شەربەت، نیسکافە، ساس و پاککەرەوە و چەندین جۆر کاڵای دیکە بەرهەمدێنێ، بۆ کەرەستە خاوەکانیش پشت بە بەرهەمی وڵاتانی وەک ئەمەریکا، هیند، ڤێتنام، بەرازیل و رووسیا دەبەستێ‌.
نەوشیروان کانەبی لەبارەی ساخکردنەوەی بەرهەمی کارگەکەی دەڵێت: 35%ی بەرهەمەکانمان لە ناوخۆ، 50% لە شارەکانی عێراق و 15%ی بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵەندا و سوید هەناردە دەکەین.
گوتیشی 80%ی ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی بەرهەکانمان دەستمان دەکەوێت جارێکی دیکە لە هاوردەکردنی کەرەستەی خاو دەچێتە دەرەوە. ئەمە لەکاتێکدایە خاکی کوردستان گونجاوە بۆ چاندنی نزیکەی 70%ی ئەم کەرەستە خاوانەی کە ئێمە هاوردەیان دەکەین.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی، 60%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێردان، بەڵام بەشی زۆری کارگەکانی هەولێر بەهۆی بێ بازاڕی داخراون.
3899 کارگەی بچووک و مامناوەند و گەورە لە هەرێمی کوردستان هەن
تەیب کەژۆ عەلی، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە هەولێر، دەڵێت دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و هێرشی داعش، زیاتر لە 90%ی کارگەکانی هەولێر بەتایبەت ئەو کارگانەی لەلایەن وەبەرهێنی بیانی یان بەهاوبەشی دامەزرابوون، بەهۆی بێ بازاڕییەوە داخران، بەڵام ئێستا بەهۆی دوورکەوتنەوەی مەترسیی داعش و بوونی خواست لە ناوخۆ و شارەکانی عێراق لەسەر کاڵای ئەو کارگانە، جوڵەی باش کەوتووەتە نێو کارگەکان و نزیکەی 45%ی کارگەکانی هەولێر بەگەڕخراونەتەوە.
تەیب کەژۆ دەڵێت مۆڵەتی کردنەوەی کارگەی نوێش زیادی کردووە، بۆ نموونە ساڵی رابردوو تەنیا 25 مۆڵەتیان داوە، بەڵام ئەمساڵ لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا 40 مۆڵەتیان داوە.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 09-08-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 10-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 10 2017 10:29AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 10 2017 11:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 10 2017 11:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,890 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.163 KB Aug 10 2017 10:31AMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە. پاش رووخانی کۆمار بەیەکجاری کۆچ دەکات بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی هاوسەرگیری دەکات و ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمێنێتەوە. پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری ئێڕاق. خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی گرنگە.
ساڵانی دوواییی تەمەنی لە شارۆچکەی شەقڵاوە بەسەر بردووە. رۆژی 02-02-2011 کۆچی دوایی دەکات.
سەعید ناکام
سەعید ناکام
بێلان کەمال
قوربانیی توندوتیژیی کۆمەڵایەتییە. رۆژی 21-01-2018 تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری کۆیە دۆزرایەوە.
بێلان کەمال
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574