دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە شنگال دروست دەکرێت
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت: دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە
شنگالشنگال دروست دەکەین و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچە کوردستانیانەش دەکەین، کە لەژێر دەستی
داعشداعش رزگار کراون.
35 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵدەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندوە: بەشێکی زۆر لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە هیچ بودجەیەکمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە نییە و هەرکاتێکیش دۆخی دارایی باشتر بێت، راستەوخۆ دەست دەکەین بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە بە نیوەچلی بەجێماون.
وتیشی: (
حکومەتی هەرێمحکومەتی هەرێم لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی جەنگەوە وێران بوون، هەروەها زیاتر لە 35 وڵاتیش ئامادەییان دەربڕیووە بۆ هاوکاریکردنی عیراق، بەڵام تائێستا سندوقی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەمویل نەکراوە، بڕیاریشە ئەڵمانیا قەرزێکی 500 ملیۆن دۆلاری بداتە عیراق بۆ پڕۆژەکانی بواری ئاوەدانکردنەوە، لەو قەرزەش بەشی کوردستانی تێدایە).
-سندوقی ئاوەدانکردنەوەی عیراق
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم ئاشکراشیکرد: حکومەتی هەرێم پلانێکی تایبەتی بۆ شارۆچکەی شنگال هەیە، ئەویش جگە لە ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان، لە پلانیدایە بۆ ساڵی 2018 زیاتر لە دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ دانیشتوانی شنگال دروست بکات، تا بە ئارامی تێیدا بژین، بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانەش حکومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی عیراق کردوە و ئومێد دەکەین ساڵی داهاتوو بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ماڵپەڕی کوردستانی نوێ: 08-08-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!