یەکەمین شۆفڵی هەتاوی جیهانە. لە لایەن دوو داهێنەری کورد بەرهەم هێنراوە بەناوەکانی #حەمید سەمەدی# و #ئومێد زەندی#یەوە.
شۆفڵی هەتاوی هایدرۆلیکی کە کە بەوزەی خۆر کار دەکات، تائێستا هاوتای نەبووە، بۆ هەڵکەندنی ڕێگە و گوزەری باریک و یەکە پیشەسازییەکان بەکاردەهێنرێت. سەبارەت بە توانستەکانی ئەو تەکنۆلۆژیایە ڕایانگەیاند دەتوانرێت لە هەموو پارک و کۆڵانە تەنگەبەرەکان سوودی لێوەربگێرێت، هەروەها بەهۆی دەنگی نزمیەوە لە بواری ئاژەڵداریشدا کاری پێدەکرێت.
ئەو بەرهەمە کە ناوی هێزی کوردستانی لێندراوە، توانای بەرزکردنەوەی 1 تەن قورسایی هەیە.