ماوەیەکە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان کاک #ڕابون مەعروف#، هەندێک جموجۆڵی سیاسی دەکات پێچەوانەی سیاسەتی فراکسیۆنی #بزوتنەوەی گۆڕان# لە پەرلەمانی کوردستان.
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنین; کە ئەم هەڵسوکەوتانەی ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نیەو، سەرپێچی کردووە لە سیاسەتی فراکسیۆن و، هەموو ئەو قسانەشی کە کردی و بۆ لەمەودواش دەیکات، گوزارشت لە ڕای فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات و ڕای خۆیەتی.
راو هەڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان لە پرسە سیاسیەکان بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییشەوە، لە بەیاننامە و بەلاغە فەرمییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیەنرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
09-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 26,945