وەڵامی رابوون مەعروف
ماوەیەکە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان کاک
رابون مەعروفرابون مەعروف، هەندێک جموجۆڵی سیاسی دەکات پێچەوانەی سیاسەتی فراکسیۆنی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان.
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنین; کە ئەم هەڵسوکەوتانەی ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نیەو، سەرپێچی کردووە لە سیاسەتی فراکسیۆن و، هەموو ئەو قسانەشی کە کردی و بۆ لەمەودواش دەیکات، گوزارشت لە رای فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات و رای خۆیەتی.
راو هەڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان لە پرسە سیاسیەکان بە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییشەوە، لە بەیاننامە و بەلاغە فەرمییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
09-08-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!