شوتی و تەماتەی هەرێم هەناردەی باشور و ناوەڕاستی عیراق دەکرێت
📊 Anket ve istatistik
لەوبارەیەوە،
زانا رەحمانزانا رەحمان، قائمیقامی قەزای
پێنجوێنپێنجوێنن بەدوارۆژی راگەیاند بۆ یەکەمجار و لەدوای نیگەرانی جوتیارانی سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری کە ساڵانی رابردوو لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان سەریان هەڵدەدا، کێشەی ساغ نەبوونەوەیان هەبوو، بەڵام لەئێستادا بەرهەمێکی باشی سنوورەکەمان، رەوانەی چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەکرێت.
ناوبراو، وتیشی ئەو بەرهەمانەی کە رۆژانە بڕێکی باشمان بۆ شارەکانی (حللە و بەسڕە و نەجەف و کەربەلا و بەغدا) دەڕوات بەپلەی یەکەم لەئێستادا بریتین لە (شوتی و تەماتە) پاشان چەند بەرهەمێکی تر کە بەشێکیان لەکاتی پێگەیشتندان.
روونیشیکردەوە ساڵی پار یەکێک لەو کێشانەی کە هەمان بوو، بریتی بوو لەساغنەبوونەی بەرهەمی جووتیارانی پێنجوێن بەتایبەتی تەماتە لەبازاڕەکاندا، کە بەهۆیەوە جووتیاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام ئێستا ئەو بەرهەمانە دەچێت بەرەو ئەوێ، ئەمساڵ کێشەی بەبازاڕکردنمان نەماوەوە و عەرەبەکان کڕیارێکی باشی چەند بەرهەمێکی پێنجوێنن.
قائیمقامی پێنجوێن، ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، ئەوەیە کە بەرهەمەکان بفرۆشرێن و کارئاسانیش بەهەموو شێوەیەک بۆ کڕیارەکان دەکەین تا دەستیان بگات بەجوتیارەکان.
هاوکات، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پێنجوێن، کە وێنەیەکی دراوەتە دوارۆژ، ساڵانە زیاتر لە(2500) جووتیار لەقەزای پێنجوێن لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کاردەکەن و بەرهەماکانیشیان زۆرتر شوتی و تەماتەیە، ئەگەرچی جووتیاران لەسەر گیرفانی خۆیان ئەو کێڵگانەیان ئاوەدان کردۆتەوە.
هاوکات هەر بەپێی ئەو ئامارە، بەرهەمی ساڵانەی پێنجوێن، زیاتر لە (70) هەزار تۆن تەماتە و شوتیە و ئەمساڵیش لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا بەرهەمێکی زۆری شوتی و بەشێکی تەماتەش لەچەند ناوچەیەکی سنوورەکەدا پێگەیشتووە، بەڵام پێشبینیدەکرێت کە لەو رێژەیە زیاتر بێت و بگاتە زیاتر لە(100) هەزار تۆن، ئەوەش بەهۆی گونجاوی کەشو هەوا و فێنکی و لەبارییەکەی بۆ کشتوکاڵ کردن.
[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 09-08-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!