سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری #سنە#ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس کە لە ڕۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاوکراوەتەوە، لە بەدواداچوونێکی کوورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی ڕۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی ڕۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ ڕۆئیا دەمەقاڵییان لێ پەیدا بووە و بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر و کوشتوویەتی.
شایەنی باسە، ڕۆئیا هاشمی ئەندامی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران و لەدایکبووی ساڵی 1993 لە ساڵی 2015وە ڕووی لە وڵاتی نۆڕوێژ کردووە و داوای مافی پەنابەرێتی کردووە. بکوژی ناوبراویش پیاوێکی 38 ساڵانەیە بە ناوی ئارێز کە بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیس، ئەویش ڕەگەزنامەی ئێرانی هەیە و ماوەی 16 ساڵە لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,219 times