بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #هەڵەبجە# حەوت تەن دەرمانی ماوەبەسەرچووی لەناوبرد کە بەشێکی زۆری دەرمانەکە بەشێوەی قاچاخ هاوردەی هەرێم کراوە و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
سنور حامید، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێکی زۆر دەرمان کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاوردەی هەرێم کراوە، هاوکات لەگەڵ هەندێک دەرمانی کۆگانی خۆمان کە بڕەکانیان حەوت تەن دەبوو بەهۆی بەسەرچونی ماوەی بەکار هێنانیانەوە سەرجەمیمان لەناوبرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقییەوە بڕێکی دیاریکراو دەرمانمان بۆ دەنێردرێت کە بۆچارەسەری هەندێک نەخۆشی بەکار دێت کە لەهەرێمی کوردستان ئەو نەخۆشییە زۆر کەمە یاخود هەر بونی نییە بۆیە بەناچاری بەکار ناهێنرێن و ماوەکانیان بەسەردەچن دواجار ئێمەش لەناویان دەبەین.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی وت تیمەکانمان بەبەردەوامی سەردانی کۆگاکان و دەرمانخانە ئەهلییەکان دەکەن بۆئەوەی ئاگاداری نرخ و ماوەی بەسەرچونی دەرمانەکان بن، لەماوەکانی ڕابردوشدا سزای چەندین دەرمانخانە و نۆرینگەمان داوە کە پابەندی ڕێنماییەکانمان نەبوون، بۆیە هاووڵاتیان دەتوانن لەحاڵەتی بینینی هەر دیاردەیەک کە پەیوەندی بە بەرزی نرخ و بەسەرچونی دەرمانەکانەوە هەبێت ئاگادارمان بکەنەوە و ئێمەش ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر.[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 09-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 7,867
Escriba su comentario sobre este artículo!