کۆمپانیای DNOی نەرویجی بواری نەوت و غاز، کە لە کێڵگەی نەوت تاوکی کار دەکات ئاشکرایکرد، بڕی 39.59 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک شایستەی دارایی هەناردەی نەوتی مانگی ئایاری 2017 وەرگرتووە.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیای DNOی نەرویجی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئاب بڵاویکردۆتەوە، ئاشکرایدەکات بڕی 39 ملیۆن 590 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە، بەرامبەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی مانگی ئایاری کێڵگەی نەوتی تاوکێ.
کۆمپانیای DNO ڕاشیگەیاندوە، کە ئه و بڕە پارەیە لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کۆمپانیای گەنەڵ ئینەرجی و بی ئێل سی دابەش دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە ئه و پارەی وەریگرتووە 33 ملیۆن 210 هەزار دۆلاری پارەی نەوتی هەنارکراو بوە و 6.39 ملیۆنیش قەرزی پێشووترە.
09-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,132
Escriba su comentario sobre este artículo!