🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید..خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە خەجەباوە..لەدایک بوی 1945 لە گوندی مەلاقەرە هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایە
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر لە جسری سەیداوەی هەتا مکتەبی جمهوری تۆمارکرایە.

لەلایەن هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم[1] تۆمارکرایه..
📼 ڤیدیۆیەکی دەگمەنی ڕاپەرینی هەولێر
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
د. بەختیار سەجادی [1]
📕 هێمن لە نێوان نوێ خوازی و نوێ بوونەوەدا؛ وتووێژ لەگەڵ د. بەختیار سەجادی
📕 هێمن و سازی ناساز
ناونیشانی پەرتووک: هێمن و سازی ناساز
کۆکەرەوەو ئامادەکار: فارووق فەرهاد
📕 هێمن و سازی ناساز
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
ساڵح عوسمان[1]
2020
📕 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەشە - هەنگاوەکانی
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی دووەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی دووەم
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
زانا خەلیل
ڕۆمان
(1995-2020)
بەرگی یەکەم[1]
📕 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (1995-2020) - بەرگی یەکەم
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
ئەم وێنەیە بۆ یەکەم جار بڵاو دەبێتەوە وێنەکە ماڵی (جەمیل صائبە) سەرەتای ساڵی 1940 ماڵیان بەرامبەر مزگەوتی گەورە بوو
چیرۆکی ئەم وێنەیە[1]
کاتێک ڕەفیق حلمی لەگەڵ خانەوادەکەی لەبەغداد دەهاتنەوە بۆ سلێ
📷 چیرۆکی ئەم وێنەیەی ماڵی جەمیل سائیب سەرەتای جلەکانی سەدەی بیست
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
ناونیشانی پەرتووک: بۆ نەوەی داهاتوو
نووسەر: ئەحمەد سەید
وەرگێران: زامدار قادری
📕 بۆ نەوەی داهاتوو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان لە گەڕەکی عەقاری گیراوە ساڵی 1975.
کچەکانی حاجی حەمە ئاغای حوسێن ئاغای حاجی عەوڵای گەورەی ئاغا تەن
دایکیان بەهێ خانی حاجی رەسوڵ بەگی خالید بەگی بابانە.
1- ڕەو
📷 ئەم وێنەیە لە ماڵی حاجی نەعیمە خان گیراوە لە ساڵی 1975
📖 کاکە پشتێنەکەو
کاکە پشتێنەکەو...
جیکە جیکی تایەی عەرەبانەی تریشقەکه دەنگ دەداتەوە
داڵغە دەمباتەوە بۆ بەردەم خواردنەوەی چایەک...

تەقەتەقی ناڵی پێ ئەسپەکان لەو سەری شەقامەکە دێتە گوێم، زاق و زریقی مناڵە عەجولەکان
📖 کاکە پشتێنەکەو
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
قە سام شە رعی ساڵی 1937 و هەویەی بەکری مارف ئاغای ئەمین ئاغای پەستەک سوورە کە لەبەر خانەقا ژیاون
📷 قەسام شەرعی ساڵی 1937
📷 سلێمانی ساڵی 1910
سلێمانی ساڵی 1910
📷 سلێمانی ساڵی 1910
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
ئەو رسمە لەسەر رێی بەینی تەیراوە و عەنکاوە گیرایە لە شەستەکانی سەدەی 20
📷 ڕێگای نێوان تەیراوە و عەنکاوە لە شەستەکان
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر بەڕێزان (باقی حەیدەری و کانەبی کاڕەسوڵ شکرچی) ساڵی حەفتایەکان..
📷 گەڕەکی تۆبخانە قەڵی هەولێر لە حەفتاکان
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📷 قوتابیانی قوتابخانەی (اربیل) یان (رشدیە) سالی 1921
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928.

بۆ رێگا گرتن لە تەعریبی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ هێنانی فەرمانبەری عەرەب بۆ هەولێر.
رۆشەنبیرانی هەولێر رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی رێکخراوێکی ر
📖 یانەی فەرمانبەرانی هەولێر (نادي الموظفین) 1928
👫 مام ملا هیندۆ
کەسایەتیە خۆشەویست و بەرێزەکانی شاری هەولێر هەردەم لە یادن. مام ملا هیندۆ..
نوسینی : سید عیسی

ناوی تەواوی ملاعبداللە ملا حسن شێخ محمد، لەدایک بوی گەرەکی عارەبان 1932 چاوی بەدونیا هەلهێناوە، لەبنەم
👫 مام ملا هیندۆ
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960.
نزیک مزگەوتی شیخ مستەفا و بەرامبەر تەکیەی (شێخ عەبدولکەریم) له گەڕەکی خانەقایە.
گۆرستانی عوزیریەکان جودایە لەگەڵ گۆرستانی شێخ ئۆمەر بەڵام لەیەک نزیکن، گۆرستا
📖 گۆڕستانی شێخ ئۆمەر (شیخ عەمر) ساڵی 1960
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
نوسینی : سیروان سەرگەڵووی
📕 ژیاننامەی پیاوچاکان ساداتی بەرزنجە
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
👫 کەسایەتییەکان
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دو...
👫 کەسایەتییەکان
سۆران سەقزی
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا حەسەنە گەورە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەنیانی - هاوار
👫 کەسایەتییەکان
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوب...
📝 کەنەکە ڕەشنووسی بەڵگەی پێوان و پرنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی بڵاوکردەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کەنەکە ڕەشنووسی بەڵگەی پێوان و پرنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی بڵاوکردەوە
بۆ هەموو پارت، ڕێکخراو، کەسایەتی پەیوەندیدار و رای گشتیی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک، بە ئامانجی وتووێژ لەسەر دۆخی تایبەت و ئاڵۆزی کوردستان، وەک نەریتێک لە ساڵی 2011 وە کۆبوونەوەی راوێژی نەتەوەیی رێکدەخات. یەکەم جار راوێژی نەتەوەیی لە مانگی 10ی ساڵی 2011دا لەسەر بارودۆخی کوردستان لە برۆکسل پێکهات. دووەم راوێژی نەتەوەیی لە مانگی 11ی 2012دا، لە پەڕلەمانی فەرەنسا لەسەر رەوشی رۆژاوای کوردستان و سوریا، سێیەم کۆبوونەوەی راوێژیش لە سەر رۆژهەڵات و ئێران لە نیسانی ساڵی 2014 دا لە سوید رێکخرا. چوارەمین راوێژی یەکیەتی نەتەوەیی لە ئەیلولی 2016دا لە سەر دۆخی باشووری کوردستان، لە کەرکوک بەسترا.
دواجار لە 15-16ی تەموزی 2017دا راوێژێکی بەرفراوان لە سلێمانی کرا. لەو راوێژەدا هێزو کەسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر بەشداربوون و بیرو رووانینی خۆیان هێنایە زمان و خوازیاری ئەوە بوون کە پڕۆسەی بەدیهێنانی رێککەوتنی ناوخۆیی فراوانتر بەڕێوەبچێت. لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا لە هەرچوارپارچەی کوردستان و ئەوروپا راوێژی نوێ رێکبخرێت، دوای ئەوەش راوێژێکی مەزنی گشتی بکرێت. لەو راوێژەدا بۆ گرتنی کۆنگرەیەکی گشتی کۆمیتەیەکی ئامادەکار هەلبژێردرێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بڕیاری دا پێش ئەو راوێژانە، بەڵگەی پێوان و پرسەنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی ئامادە بکات و پێشکەشی هەموو پارت، رێکخراو، کەسایەتی پەیوەندیدار و ڕای گشتی کوردستانی بکات. ئەم بەڵگەیە رەشنووسە و بۆ وتووێژ و تاوتوێکردن و دەولەمەندکردنە هەروەها ببێتە بنەما بۆ بڕیارەکانی راوێژەکانی دی.
رەشنووس
بەڵگەی پێوان و پرسەنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی
تێکۆشانی هێزە کوردستانیەکان پێکەوە لە هەمبەر دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ. کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕئەبێت. شەڕێکی گەورە لە ناوچەکەدا هەیە، کوردستانیش کەوتۆتە ناوجەرگەی ئەو شەڕەوە، کە جار جار دەوڵەتانی داگیرکەر ئەیکەن و جارجاریش بە وەکالەت ئەکرێت، سەرەڕای بەرخۆدان و قارەمانێتی بێوێنەی هێزە کوردستانیەکان، بەڵام هەتا ئێستاش سەرو ماڵی خەڵکی کوردستان لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدایە.
ئەم پێشهات و رووداوانە، زیاتر پێویستیی رێککەوتنی نەتەوەیی ئەسەلمێنێ. هەتا ئێستا چەندین هەوڵی جدیی بۆ پێکهێنانی یەکێتییەکی نەتەوەیی دراوە، کار و خەباتی زۆر کراوە و چەندین هەنگاو نراون. بەلام مخابن، هەتا ئەمڕۆش پلاتفۆڕمێک پێکنەهاتووە کە هەموو هێزە نەتەوەییەکان لەخۆ بگرێت. دوای ئەزموونە تاڵەکانی رابردوو، یەکێتی نەتەوەیی لە بیرو هزری خەڵکی کوردستاندا بڵندتر و گەشتر بووە. هەمان بیرو هزریش بەسەر هێزو پێشەنگە سیاسییەکان، کەسایەتی سەربەخۆ، رۆشنبیر و دەزگا و رێکخراوە کلتوری و کۆمەڵایەتیەکان فەرز دەکات. لەمڕۆدا دۆزی کورد و کوردستان پێویستییەکی ژیانیی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە. ئیدی رەخساندنی زەمینە و کەناڵەکانی یەکێتی کارێکی پێویستە. ئەبێ زەمینەیەک کە هەموو هێزە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان پێکەوە گرێ ئەدات، فەراهەم بکرێت. لەگەڵ ئەمەش پێوسیتە رێساو نۆرمێک کە هەموو هێزە نەتەوەییەکان لەسەر یەکێتی نەتەوەیی پەیوەست ئەکات، بچەسپێنرێن و لە سیاسەتی نەتەوەییدا کاریان پێبکرێت و بکرێنە سەردەست. ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەو ئامانجە بەڵگەی پێوان و پرەنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی وەک پێشنیاز پێشکەش ئەکەین کە لە بیرو رۆحی گشتیی نەتەوەییدا بە فراوانی وتووێژی لەسەر بکرێت، بەو هیوایەی ئەنجامێکی لە خزمەتی دۆزی نەتەوەییدا لیبێتە بەرهەم.
ئیتر ئەبێ کوردستانیان ئەو راستییە بزانن لەناو دەوڵەتانی داگیرکەردا، بە تایبەتیش تورکیا و ئێران کە ناهێڵن کوردان ببنە خاوەن دەسکەوتی خۆیان، ئاشتی و ئارامی و ئاسایش، لە نوێ ئاوەدانکردنەوە، خۆپاراستن و مانەوە، نایەنە دی. لەهەموو گۆڕەپانە سیاسیەکانی کوردستاندا، دەستێوەردان و خێرنەخواستنی ئەو دوو دەولەتانە ئەبینرێن. ئاشکرایە بەغدا و شامیش بوون بە داردەستی ئێران بە جۆرێک کە لە سیاسەتی ناوچەییدا لەسەر شکاندن و ژێرکەوتنی کوردان لە کاردایە. هەڵوێستی ئەم دەوڵەتانە لەبەرامبەر باکورو رۆژاواشدا ئاشکرایە. لەبەرئەوە پێویستە کوردستانیان بەپێی ئەم راستییە هەڵوێستی درووست و روون بگرن، لەبەرامبەر سیاسەتی تورکیاو ئێران لە هەمانهەنگییەکی ناوخۆیی بەهێزدا بجوڵێن.
لە لایەکی تریشەوە ئیدی ئەم دەوڵەتانە ناتوانن بە ئاسانی پێکەوە سیاسەتی هاوبەشی دژە کورد بەڕێوەببەن. ئەوان لەبەر بەرژەوەندی دەوڵەتی و ناوچەیی لە ناو رکابەرییەکی تونددان، هەمانکات رووبەڕووی قەیران و هەڵوەشانەوەن.
دینامیکەکانی دونیای دیموکرات بۆ دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ کوردستانیان هاوسەنگەرن و هاوکارن. ئەمە هەلێکی باشە. پێویستە بزاڤە پێشەنگەکانی سیاسەتی کوردستانی بایەخێکی زۆر بەم پرسە بدەن تاکو ئەنجامێکی باشی لە بەرژەوەندی کوردستان لێوەربگرن. ئەبێ رێککەوتنی بەرفروانی سیاسی و سەربازیی ناوخۆیی پێکبێنن و ئەم پرسە دوانەخەن.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوسەنگیەکانی سەدەی 20 سەرەوژێر بووە. پەیمانەکانی وەک سایکس – پیکۆ و لۆزان بێ واتا بوون. لەبەرئەوە ئەمڕۆ هاوکاریی ستراتیژیی نێوان هێزە پێشەنگەکانی گەلی کورد زۆر گرنگە. ئەو شەڕەی لە ناوچەکە و رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا درێژەی هەیە، دەرفەتێکی دیلۆماسیی و خۆپاراستنی هاوبەشی نەتەوەیی رەخساندووە. لەو ناوچەیەدا کە هاوسەنگی نوێ دێتە کایەوە، نەخشەی نوێ ئەکێشرێن، دەرفەتێکی مێژوویی کەوتۆتە دەست کوردان. دەرفەتێک کە گەلی کوردستان بتوانێ لە قەوارەیەکی نوێدا جێی خۆی بگرێت. ئەگەر کوردان بتوانن لەم دەرفەتەدا یەکیەتی ناوخۆیی بەدیبێنن، ئەوا سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمار ئەکەن.
ئامانجی هەرە سەرەکیی لە داڕشتنی ستراتیژی سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی ئەوەیە کە هەرچوار پارچەی کوردستان ئازاد بکرێن، ژیانێکی دیموکرات بۆ گەلی کوردستان فەراهەم بکرێت. هەتا کوردانی هەرچوارپارچە رزگار نەکرێن، هەتا هەر چوار پارچە دەستی یەکتر نەگرن، مەحاڵە دەسکەوتەکانی کوردستان لە تەنیا پارچەیەکدا بپارێزرێن. بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان لەهەموو پارچەکاندا، بەرهەمی تێکۆشانی هەموو گەلی کوردستانە. لەبەرئەوە پێشخستنی ستراتیژی سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی تەنیا بۆ پارچەیەک نییە. ستراتیژی یەکێتی نەتەوەیی ئەبێتە هەوێنی بەهێزکردنی تێکۆشانی سەرفرازیی و دیموکراسی لە هەموو پارجەکانی کوردستاندا، هەربۆیە پێویستە کوردان دەسکەوتەکانیان بپارێزن. سیاسەت و تاکتیکی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانیی دابڕێژن.
ئەمڕۆ چارەنووسی کوردان پێکەوە گرێدراوە، بۆیە ئەبێ بە یەکدەنگی لە چوارچێوەی پەیمانێکی نەتەوەیی درێژە بە تێکۆشان بدرێ. پێوستە ئیدی ئەو راستییە ببینرێت کە دۆخی باشوور لە رۆژاوا و رۆژاوا لە باشوور دیار ئەبن. هەروەها رەوشی رۆژهەلات لە تێکۆشانی پارچەکانی تردا دەرئەکەوێت. باکوریش وەک پارچەی هەرە گەورەی کوردستان کاریگەری لەسەر پارچەکانی تر دائەنێت.
لە رێگای هەموو ئەو راوێژ،کۆبوونەوە، کۆنفرانس و کۆنگرە و پانێلانەی کە تا ئێستا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر دۆخی کوردستان رێکیخستوون، گەلێک ئەنجامی باش، پێوان و پرەنسیپی خەباتی یەکێتی نەتەوەیی بەدەستهاتوون. لە ئەنجامی ئەو ئەزموونانەدا، ئێمە ئەم خاڵانەی خوارە پێشکەش بە ڕای گشتیی ئەکەین.
پێویستە هێز و بزاڤە نەتەوەییەکان لەسەر بنەمای ئەم خاڵانە لە بڕیاردانێکی بەرپرسیارانەدا بن:
1. پێویستە بەرژەوەندییە نەتەوەییە دیموکراسییەکان لە سەرووی هەموو شتێکەوە بن.
2. کورد و کوردستانی لەسەر بنەمای مافی سرووشتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆیان، خاوەنی مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیانن. گەلی ئێمە لە هەر پارچەیەک مافی خۆیەتی بڕیار لەسەر قەوارەی خۆی بدات، بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەنووس، هاوکاری و پشتگیریی نەتەوەیی پێویستە.
3. نابێ تێکۆشان لە دژی دەوڵەتانی داگیرکەر لەسەر حسابی رێکخستنی تری کوردستانی و بە پێی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی بێت.
4. ناکۆکی و ناتەباییەکانی نێوان رێکخستنە کوردستانیەکان، لە رێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. بۆیە ئەبێ رێکخستنە کوردستانیەکان هەمیشە لە ناو دیالۆگدا بن.
5. هێزو دینامیکە کوردستانیەکان لە کارو خەباتیاندا دووربن لە زمانی دوژمنایەتی و رق و کینە بەرامبەر یەکتر.نابێ زیان بە هەستی نەتەوایەتی و یەکێتی ریزەکانی گەل بگەیەنن. هەروەها لە کاتی ناکۆکیدا پەنا بۆ زمانی زبر لە راگەیاندنەاکانیاندا نەبردرێت، بەڵکو لە رێی دایالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
6. لە ئاستی هەرە بڵنددا پشتیوانی هێزە نەتەوەییەکان بکرێت.
7. ناوەندێکی هاوبەش و هەمئاهەنگ لە نێوان هێزە بەرگرییەکانی کوردستانیدا پێکبهێنرێت.
8. پێویستە هەموو پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان بە پێی پرەنسیپە دیموکراسییەکان لەیەک نزیکببنەوە. رێز لە یەکتر بگرن و لە کاری دیپلۆماسیدا هێڵە سوورەکانی بەرژەوەندی گەلی کوردستان بپارێزن.
9. ناوەندێکی دیپلۆماسیی هاوبەش پێکبهێنرێت. هەماهەنگیی بۆ کاری دیپلۆماسیی لەسەر دۆزی کوردستان، بکرێت.
10. هەبوونی نەتەوەیی لە ئاستی یەکێتی نەتەوەییدا بپارێزرێت و خاوەنداریی لێبکرێت. رێز لە سیمبوڵ و بەها نەتەوەییەکان بگیرێت.
11. ئەبێ شەڕ لە نێوان هێزە نەتەوەییەکاندا وەک تاوانی نەتەوەیی بێتە ئەژمار.
12. هەر هێزێکی نەتەوەیی بۆ لەناوبردنی هێزێکی تری نەتەوەیی بکەوێتە ناو کاری هەڵەوە، پێویستە وەک زەنگی مەترسیدار پیشان بدرێت و بە لادان لە هێڵی نەتەوەیی لە قەڵەم بدرێت. گرنگە هەموو بزاڤە نەتەوەییەکان بە پێی ئەم پرەنسیپانە هەڵوێستی خۆیان لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بە شێوازێکی چالاک پیشان بدەن و رێگا لەبەردەم شکستی ناوخۆیی بگرن.
13. بۆئەوەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک بەردەوام بێت، پێویستە چالاکیی و دەزگای وەک کۆنفرانس، پلاتفۆڕم، ئەنجومەن، کۆنگرەو هی تر.. پێکبهێنرێن.
14. بۆئەوەی رێگا لەبەردەم چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کوردو کوردستان لە باکور واڵا بکرێت، هەروەها بۆئەوەی پێکهێنان و رێککەوتنی مەزنی ناوخۆیی بەهێزتر و ئەنجامدار بێت، پێویستە داخوازی بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجەلان و هەموو زیندانییە سیاسییەکان بڵندتر بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش لە وڵاتان و کایەو سەکۆ نێودەوڵەتییەکاندا تێکۆشانی بەهێزتر و کاریگەرتر رێکبخرێت.
15. پێویستە هەموو هێزە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان پشتگیریی بەهێزی کارو خەباتی ژنان و گەنجان بکەن کە بۆ پێشخستنی یەکێتی نەتەوەیی لە تێکۆشاندان.
16. پشگیریی تێکۆشانی ژنانی کوردستان بۆ ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی بکرێت. قارەمانی و نەبەزیی ژنانی کوردستان کە بۆتە نموونە، پێویستە لە ئاستی نێونەتەوەییدا زیاتر پیشان بدرێت.
17. پەیوەندی نێوان گروپە ئیتنیکی و ئاینیەکانی کوردستان، لەسەر بنەمای ژیانی هاوبەش و یەکسان بەهیزبکرێت. رێزی هەمەلایەنە ببێتە پرەنسیپ.
18. رێز لە بەها و بیروباوەڕ، زمان و زاراوە و تایبەتمەندیی کلتوری و مێژووی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بگیرێت. ئاستەنگیەکانی بەردەم ئەم تابەتمەدیانە لاببرێن.
19. بە شێوازێکی تایبەت پشتگیریی کوردانی کۆچبەر و ئەوانەی لە دەرەوەی سنووری کوردستان ژیان دەکەن بکرێت و بایەخیان پێبدرێت. بۆ پاراستنی زمان و کلتوری ئەوان ڕێ و شوێنی تایبەت بگرێنە بەر. هەوڵی جددیی بۆ بەدەستهێنانی هەموو مافێکی سرووشتی ئەوان و مافی خۆبەڕیوەبردنیان بدرێت.
20. ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنانەی لە ئەنجامی شەڕدا خاپورو وێران بوون، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی سەیربکرێت. هەموو هێزە کوردستانیەکان خۆیان لەبەرمبەر ئەم پرسەدا بەرپرسیار ببینن.
21. لە بواری کۆمەڵایەتی، دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە و گەشەسەندنی بواری ئابووری، بۆ پێشخستن و سەرخستنی، هەر پارچەیەکی کوردستان، پێویستە هەموو هێزو بزاڤە کوردستانیەکان بەرژەوەندییە ناوچەیی و رێکخستنی و بەرتەنگەکانی خۆیان بخەنە لاوەو هاوکار بن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک
09-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-08-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 9 2017 2:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 9 2017 3:24PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 9 2017 3:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,740 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.121 KB Aug 9 2017 2:19PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەش...
  📖 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (199...
  📖 زانا خەلیل؛ ڕۆمان (199...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
ساڵی 1932 لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. ماوەی 60 ساڵە کە ئامێرەکانی دووزەلە و نەرمەنای لێدەدات و بە لێهاتووییەوە دەتوانێت رێپرتوارەکانی موزیک و گۆرانی کوردی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی ئێران، هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها تورکیا بە ئامێرەکەی بژەنێت.
حەسەن دووزەلە لە ژیانی هونەری خۆیدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک، محەمەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە و کۆمەڵێک لە گۆرانیبێژانی کورد هاوکاری کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1962ەوە تا ساڵی 2007 لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی رادیۆ و تەلە
حەسەن مستەفاپوور - حەسەن دووزەلە
سۆران سەقزی
ساڵی 1358ی هەتاوی لە داوێنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری سەقز لە دایک بوو. قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و دواناوەندیی خوێندنی هەر لە شاری سەقز تەواو کردوە و بڕوانامەی دیپلۆمی لە رشتەی حەساوداری وەرگرتوە و دواتر دەستی داوەتە کاسبی و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بازاڕی شاری سەقزدا دووکانی بوە و کاروباری بازرگانی کردوە.
ناوبراو تاقە منداڵی بنەماڵەکەیەتی و کوڕی خوالێخۆشبوو پەرویز شافێعی یەکێک لە مامۆستا خۆشناوەکانی دەبیرستانەکانی سەقزە کە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بوو بە پێشمەرگە و لە ئاکامدا س
سۆران سەقزی
مستەفا حەسەنە گەورە
پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس و چالاکی ئەنفال و بزووتنەوەی جووتیاران. رۆژی 07-05-2020 لە وڵاتی دانیمارک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
مستەفا حەسەنە گەورە
عەلی حەسەنیانی - هاوار
عەلی حەسەنیانی ساڵی 1318 (1939) لە بنەماڵەیەکی مەهابادی لە شاری تاران لە دایک دەبێت. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی هەمەدان، مەهاباد و تاران تەواو دەکات و پاشان لە زانکۆی تاران لە بەشی (یاسا و زانستە سیاسییەکان) درێژە بە خوێندن دەدات. لەو نێوەدا ماوەیەک بە هۆی چالاکی سیاسییەوە دەکەوێتە زیندان. دواتر هاوکات لەگەڵ چالاکی ئەدەبی و نووسین، وەک فەرمانبەر لە چەندین شاری ئێران و کوردستان درێژە بە ژیان دەدات. دوای شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1357، بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی سیاسی و ئەدەبی دەگەڕێتەوە مەهاباد
عەلی حەسەنیانی - هاوار
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی
لە 01-09-1951 لە گوندی هەمزەکوڕی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
ساڵی 1973 پەیمانگەی کشتووکاڵی- بەشی پاراستنی ڕووەکی لە بەغداد بە پلەی یەکەم تەواوکردووە.
ساڵی 1990 کولێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی یەکەم تەواو بکات. تا ئیستا 29 پەرتووک و نامیلکە بە چاپ گەیاندووە. چەندین وتار و لێکۆڵینەوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی دا بڵاوکردووەتەوە.
پەتووکە بەناوگەکانی:
1- هەنگ بەخێوکردن: کوردی -عەرەبی ساڵی 2001، 2004
2- دەرد و نەخۆشییەکانی ڕووەک: کوردی-عەرەبی، ساڵی 2003
3
سەدرەدین نورەدین مەلا ئەبوبەکر شێخبزێنی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)