پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
کەنەکە ڕەشنووسی بەڵگەی پێوان و پرنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی بڵاوکردەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەنەکە ڕەشنووسی بەڵگەی پێوان و پرنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی بڵاوکردەوە

کەنەکە ڕەشنووسی بەڵگەی پێوان و پرنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی بڵاوکردەوە
بۆ هەموو پارت، ڕێکخراو، کەسایەتی پەیوەندیدار و ڕای گشتیی کوردستان
#کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# – ک.ن.ک، بە ئامانجی وتووێژ لەسەر دۆخی تایبەت و ئاڵۆزی کوردستان، وەک نەریتێک لە ساڵی 2011 وە کۆبوونەوەی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕێکدەخات. یەکەم جار ڕاوێژی نەتەوەیی لە مانگی 10ی ساڵی 2011دا لەسەر بارودۆخی کوردستان لە برۆکسل پێکهات. دووەم ڕاوێژی نەتەوەیی لە مانگی 11ی 2012دا، لە پەڕلەمانی فەرەنسا لەسەر ڕەوشی ڕۆژاوای کوردستان و سوریا، سێیەم کۆبوونەوەی ڕاوێژیش لە سەر ڕۆژهەڵات و ئێران لە نیسانی ساڵی 2014 دا لە سوید ڕێکخرا. چوارەمین ڕاوێژی یەکیەتی نەتەوەیی لە ئەیلولی 2016دا لە سەر دۆخی باشووری کوردستان، لە کەرکووک بەسترا.
دواجار لە 15-16ی تەموزی 2017دا ڕاوێژێکی بەرفراوان لە سلێمانی کرا. لەو ڕاوێژەدا هێزو کەسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر بەشداربوون و بیرو ڕووانینی خۆیان هێنایە زمان و خوازیاری ئەوە بوون کە پڕۆسەی بەدیهێنانی ڕێککەوتنی ناوخۆیی فراوانتر بەڕێوەبچێت. لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا لە هەرچوارپارچەی کوردستان و ئەوروپا ڕاوێژی نوێ ڕێکبخرێت، دوای ئەوەش ڕاوێژێکی مەزنی گشتی بکرێت. لەو ڕاوێژەدا بۆ گرتنی کۆنگرەیەکی گشتی کۆمیتەیەکی ئامادەکار هەلبژێردرێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بڕیاری دا پێش ئەو ڕاوێژانە، بەڵگەی پێوان و پرسەنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی ئامادە بکات و پێشکەشی هەموو پارت، ڕێکخراو، کەسایەتی پەیوەندیدار و ڕای گشتی کوردستانی بکات. ئەم بەڵگەیە ڕەشنووسە و بۆ وتووێژ و تاوتوێکردن و دەولەمەندکردنە هەروەها ببێتە بنەما بۆ بڕیارەکانی ڕاوێژەکانی دی.
رەشنووس
بەڵگەی پێوان و پرسەنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی
تێکۆشانی هێزە کوردستانیەکان پێکەوە لە هەمبەر دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ. کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕئەبێت. شەڕێکی گەورە لە ناوچەکەدا هەیە، کوردستانیش کەوتۆتە ناوجەرگەی ئەو شەڕەوە، کە جار جار دەوڵەتانی داگیرکەر ئەیکەن و جارجاریش بە وەکالەت ئەکرێت، سەرەڕای بەرخۆدان و قارەمانێتی بێوێنەی هێزە کوردستانیەکان، بەڵام هەتا ئێستاش سەرو ماڵی خەڵکی کوردستان لە ژێر هەڕەشە و مەترسیدایە.
ئەم پێشهات و ڕووداوانە، زیاتر پێویستیی ڕێککەوتنی نەتەوەیی ئەسەلمێنێ. هەتا ئێستا چەندین هەوڵی جدیی بۆ پێکهێنانی یەکێتییەکی نەتەوەیی دراوە، کار و خەباتی زۆر کراوە و چەندین هەنگاو نراون. بەلام مخابن، هەتا ئەمڕۆش پلاتفۆڕمێک پێکنەهاتووە کە هەموو هێزە نەتەوەییەکان لەخۆ بگرێت. دوای ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو، یەکێتی نەتەوەیی لە بیرو هزری خەڵکی کوردستاندا بڵندتر و گەشتر بووە. هەمان بیرو هزریش بەسەر هێزو پێشەنگە سیاسییەکان، کەسایەتی سەربەخۆ، ڕۆشنبیر و دەزگا و ڕێکخراوە کلتوری و کۆمەڵایەتیەکان فەرز دەکات. لەمڕۆدا دۆزی کورد و کوردستان پێویستییەکی ژیانیی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە. ئیدی ڕەخساندنی زەمینە و کەناڵەکانی یەکێتی کارێکی پێویستە. ئەبێ زەمینەیەک کە هەموو هێزە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان پێکەوە گرێ ئەدات، فەراهەم بکرێت. لەگەڵ ئەمەش پێوسیتە ڕێساو نۆرمێک کە هەموو هێزە نەتەوەییەکان لەسەر یەکێتی نەتەوەیی پەیوەست ئەکات، بچەسپێنرێن و لە سیاسەتی نەتەوەییدا کاریان پێبکرێت و بکرێنە سەردەست. ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەو ئامانجە بەڵگەی پێوان و پرەنسیپەکانی یەکێتی نەتەوەیی وەک پێشنیاز پێشکەش ئەکەین کە لە بیرو ڕۆحی گشتیی نەتەوەییدا بە فراوانی وتووێژی لەسەر بکرێت، بەو هیوایەی ئەنجامێکی لە خزمەتی دۆزی نەتەوەییدا لیبێتە بەرهەم.
ئیتر ئەبێ کوردستانیان ئەو ڕاستییە بزانن لەناو دەوڵەتانی داگیرکەردا، بە تایبەتیش تورکیا و ئێران کە ناهێڵن کوردان ببنە خاوەن دەسکەوتی خۆیان، ئاشتی و ئارامی و ئاسایش، لە نوێ ئاوەدانکردنەوە، خۆپاراستن و مانەوە، نایەنە دی. لەهەموو گۆڕەپانە سیاسیەکانی کوردستاندا، دەستێوەردان و خێرنەخواستنی ئەو دوو دەولەتانە ئەبینرێن. ئاشکرایە بەغدا و شامیش بوون بە داردەستی ئێران بە جۆرێک کە لە سیاسەتی ناوچەییدا لەسەر شکاندن و ژێرکەوتنی کوردان لە کاردایە. هەڵوێستی ئەم دەوڵەتانە لەبەرامبەر باکورو ڕۆژاواشدا ئاشکرایە. لەبەرئەوە پێویستە کوردستانیان بەپێی ئەم ڕاستییە هەڵوێستی درووست و ڕوون بگرن، لەبەرامبەر سیاسەتی تورکیاو ئێران لە هەمانهەنگییەکی ناوخۆیی بەهێزدا بجوڵێن.
لە لایەکی تریشەوە ئیدی ئەم دەوڵەتانە ناتوانن بە ئاسانی پێکەوە سیاسەتی هاوبەشی دژە کورد بەڕێوەببەن. ئەوان لەبەر بەرژەوەندی دەوڵەتی و ناوچەیی لە ناو ڕکابەرییەکی تونددان، هەمانکات ڕووبەڕووی قەیران و هەڵوەشانەوەن.
دینامیکەکانی دونیای دیموکرات بۆ دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ کوردستانیان هاوسەنگەرن و هاوکارن. ئەمە هەلێکی باشە. پێویستە بزاڤە پێشەنگەکانی سیاسەتی کوردستانی بایەخێکی زۆر بەم پرسە بدەن تاکو ئەنجامێکی باشی لە بەرژەوەندی کوردستان لێوەربگرن. ئەبێ ڕێککەوتنی بەرفروانی سیاسی و سەربازیی ناوخۆیی پێکبێنن و ئەم پرسە دوانەخەن.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوسەنگیەکانی سەدەی 20 سەرەوژێر بووە. پەیمانەکانی وەک سایکس – پیکۆ و لۆزان بێ واتا بوون. لەبەرئەوە ئەمڕۆ هاوکاریی ستراتیژیی نێوان هێزە پێشەنگەکانی گەلی کورد زۆر گرنگە. ئەو شەڕەی لە ناوچەکە و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا درێژەی هەیە، دەرفەتێکی دیلۆماسیی و خۆپاراستنی هاوبەشی نەتەوەیی ڕەخساندووە. لەو ناوچەیەدا کە هاوسەنگی نوێ دێتە کایەوە، نەخشەی نوێ ئەکێشرێن، دەرفەتێکی مێژوویی کەوتۆتە دەست کوردان. دەرفەتێک کە گەلی کوردستان بتوانێ لە قەوارەیەکی نوێدا جێی خۆی بگرێت. ئەگەر کوردان بتوانن لەم دەرفەتەدا یەکیەتی ناوخۆیی بەدیبێنن، ئەوا سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمار ئەکەن.
ئامانجی هەرە سەرەکیی لە داڕشتنی ستراتیژی سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی ئەوەیە کە هەرچوار پارچەی کوردستان ئازاد بکرێن، ژیانێکی دیموکرات بۆ گەلی کوردستان فەراهەم بکرێت. هەتا کوردانی هەرچوارپارچە ڕزگار نەکرێن، هەتا هەر چوار پارچە دەستی یەکتر نەگرن، مەحاڵە دەسکەوتەکانی کوردستان لە تەنیا پارچەیەکدا بپارێزرێن. بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان لەهەموو پارچەکاندا، بەرهەمی تێکۆشانی هەموو گەلی کوردستانە. لەبەرئەوە پێشخستنی ستراتیژی سیاسەتی یەکێتی نەتەوەیی تەنیا بۆ پارچەیەک نییە. ستراتیژی یەکێتی نەتەوەیی ئەبێتە هەوێنی بەهێزکردنی تێکۆشانی سەرفرازیی و دیموکراسی لە هەموو پارجەکانی کوردستاندا، هەربۆیە پێویستە کوردان دەسکەوتەکانیان بپارێزن. سیاسەت و تاکتیکی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانیی دابڕێژن.
ئەمڕۆ چارەنووسی کوردان پێکەوە گرێدراوە، بۆیە ئەبێ بە یەکدەنگی لە چوارچێوەی پەیمانێکی نەتەوەیی درێژە بە تێکۆشان بدرێ. پێوستە ئیدی ئەو ڕاستییە ببینرێت کە دۆخی باشوور لە ڕۆژاوا و ڕۆژاوا لە باشوور دیار ئەبن. هەروەها ڕەوشی ڕۆژهەلات لە تێکۆشانی پارچەکانی تردا دەرئەکەوێت. باکوریش وەک پارچەی هەرە گەورەی کوردستان کاریگەری لەسەر پارچەکانی تر دائەنێت.
لە ڕێگای هەموو ئەو ڕاوێژ،کۆبوونەوە، کۆنفرانس و کۆنگرە و پانێلانەی کە تا ئێستا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر دۆخی کوردستان ڕێکیخستوون، گەلێک ئەنجامی باش، پێوان و پرەنسیپی خەباتی یەکێتی نەتەوەیی بەدەستهاتوون. لە ئەنجامی ئەو ئەزموونانەدا، ئێمە ئەم خاڵانەی خوارە پێشکەش بە ڕای گشتیی ئەکەین.
پێویستە هێز و بزاڤە نەتەوەییەکان لەسەر بنەمای ئەم خاڵانە لە بڕیاردانێکی بەرپرسیارانەدا بن:
1. پێویستە بەرژەوەندییە نەتەوەییە دیموکراسییەکان لە سەرووی هەموو شتێکەوە بن.
2. کورد و کوردستانی لەسەر بنەمای مافی سرووشتیی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆیان، خاوەنی مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیانن. گەلی ئێمە لە هەر پارچەیەک مافی خۆیەتی بڕیار لەسەر قەوارەی خۆی بدات، بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەنووس، هاوکاری و پشتگیریی نەتەوەیی پێویستە.
3. نابێ تێکۆشان لە دژی دەوڵەتانی داگیرکەر لەسەر حسابی ڕێکخستنی تری کوردستانی و بە پێی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی بێت.
4. ناکۆکی و ناتەباییەکانی نێوان ڕێکخستنە کوردستانیەکان، لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. بۆیە ئەبێ ڕێکخستنە کوردستانیەکان هەمیشە لە ناو دیالۆگدا بن.
5. هێزو دینامیکە کوردستانیەکان لە کارو خەباتیاندا دووربن لە زمانی دوژمنایەتی و ڕق و کینە بەرامبەر یەکتر.نابێ زیان بە هەستی نەتەوایەتی و یەکێتی ڕیزەکانی گەل بگەیەنن. هەروەها لە کاتی ناکۆکیدا پەنا بۆ زمانی زبر لە ڕاگەیاندنەاکانیاندا نەبردرێت، بەڵکو لە ڕێی دایالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
6. لە ئاستی هەرە بڵنددا پشتیوانی هێزە نەتەوەییەکان بکرێت.
7. ناوەندێکی هاوبەش و هەمئاهەنگ لە نێوان هێزە بەرگرییەکانی کوردستانیدا پێکبهێنرێت.
8. پێویستە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان بە پێی پرەنسیپە دیموکراسییەکان لەیەک نزیکببنەوە. ڕێز لە یەکتر بگرن و لە کاری دیپلۆماسیدا هێڵە سوورەکانی بەرژەوەندی گەلی کوردستان بپارێزن.
9. ناوەندێکی دیپلۆماسیی هاوبەش پێکبهێنرێت. هەماهەنگیی بۆ کاری دیپلۆماسیی لەسەر دۆزی کوردستان، بکرێت.
10. هەبوونی نەتەوەیی لە ئاستی یەکێتی نەتەوەییدا بپارێزرێت و خاوەنداریی لێبکرێت. ڕێز لە سیمبوڵ و بەها نەتەوەییەکان بگیرێت.
11. ئەبێ شەڕ لە نێوان هێزە نەتەوەییەکاندا وەک تاوانی نەتەوەیی بێتە ئەژمار.
12. هەر هێزێکی نەتەوەیی بۆ لەناوبردنی هێزێکی تری نەتەوەیی بکەوێتە ناو کاری هەڵەوە، پێویستە وەک زەنگی مەترسیدار پیشان بدرێت و بە لادان لە هێڵی نەتەوەیی لە قەڵەم بدرێت. گرنگە هەموو بزاڤە نەتەوەییەکان بە پێی ئەم پرەنسیپانە هەڵوێستی خۆیان لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بە شێوازێکی چالاک پیشان بدەن و ڕێگا لەبەردەم شکستی ناوخۆیی بگرن.
13. بۆئەوەی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک بەردەوام بێت، پێویستە چالاکیی و دەزگای وەک کۆنفرانس، پلاتفۆڕم، ئەنجومەن، کۆنگرەو هی تر.. پێکبهێنرێن.
14. بۆئەوەی ڕێگا لەبەردەم چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کوردو کوردستان لە باکور واڵا بکرێت، هەروەها بۆئەوەی پێکهێنان و ڕێککەوتنی مەزنی ناوخۆیی بەهێزتر و ئەنجامدار بێت، پێویستە داخوازی بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجەلان و هەموو زیندانییە سیاسییەکان بڵندتر بکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش لە وڵاتان و کایەو سەکۆ نێودەوڵەتییەکاندا تێکۆشانی بەهێزتر و کاریگەرتر ڕێکبخرێت.
15. پێویستە هەموو هێزە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان پشتگیریی بەهێزی کارو خەباتی ژنان و گەنجان بکەن کە بۆ پێشخستنی یەکێتی نەتەوەیی لە تێکۆشاندان.
16. پشگیریی تێکۆشانی ژنانی کوردستان بۆ ئازادی، یەکسانی و دیموکراسی بکرێت. قارەمانی و نەبەزیی ژنانی کوردستان کە بۆتە نموونە، پێویستە لە ئاستی نێونەتەوەییدا زیاتر پیشان بدرێت.
17. پەیوەندی نێوان گروپە ئیتنیکی و ئاینیەکانی کوردستان، لەسەر بنەمای ژیانی هاوبەش و یەکسان بەهیزبکرێت. ڕێزی هەمەلایەنە ببێتە پرەنسیپ.
18. ڕێز لە بەها و بیروباوەڕ، زمان و زاراوە و تایبەتمەندیی کلتوری و مێژووی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بگیرێت. ئاستەنگیەکانی بەردەم ئەم تابەتمەدیانە لاببرێن.
19. بە شێوازێکی تایبەت پشتگیریی کوردانی کۆچبەر و ئەوانەی لە دەرەوەی سنووری کوردستان ژیان دەکەن بکرێت و بایەخیان پێبدرێت. بۆ پاراستنی زمان و کلتوری ئەوان ڕێ و شوێنی تایبەت بگرێنە بەر. هەوڵی جددیی بۆ بەدەستهێنانی هەموو مافێکی سرووشتی ئەوان و مافی خۆبەڕیوەبردنیان بدرێت.
20. ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنانەی لە ئەنجامی شەڕدا خاپورو وێران بوون، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی سەیربکرێت. هەموو هێزە کوردستانیەکان خۆیان لەبەرمبەر ئەم پرسەدا بەرپرسیار ببینن.
21. لە بواری کۆمەڵایەتی، دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە و گەشەسەندنی بواری ئابووری، بۆ پێشخستن و سەرخستنی، هەر پارچەیەکی کوردستان، پێویستە هەموو هێزو بزاڤە کوردستانیەکان بەرژەوەندییە ناوچەیی و ڕێکخستنی و بەرتەنگەکانی خۆیان بخەنە لاوەو هاوکار بن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک
09-08-2017
ئەم بابەتە 5,360 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 09-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,360 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.121 KB 09-08-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!