ساڵی 1968لە #هەولێر# لە دایکبووە، لەسەرەتایی تەمەنی لاویدا تیکەڵ بە دنیای گۆرانی فۆلکلۆری کوردی بووە، لە زۆربەی بۆنە نیشتمان و ئاهەنگە میللییەکانی هەولێر و بەرنامە تەلەفیزیۆنەکاندا بە وتنی حەیران و بەستەی کوردەواری بەشداری کرووە.
هونەرمەند کەسێکی قسەخۆش و کۆڕ و کۆبوونەوە ئاوەدان بووە، لە منداڵییەوە حەز و ئارەزووی بۆ گۆرانی ڕەسەنی کوردی هەبووە، بەباشی حەیرانی ئەدا کردووە بەو هۆیەشەوە نازناوی حەیرانی وەرگرتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 08-08-2017 بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 5,850 gånger