08-08-2017
- بە سەرپەرشتیی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، هەڵمەتی بانگەشەی (نەخێر)ی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیاند و تێیدا
ڕابوون مەعرووفڕابوون مەعرووف، پەرلەمانتاری
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانیش بەشدار بوو.
[1]
- سەرچاوە و پێگە هەواڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی تۆپبارانی سوپای پاسداران، بەشێکی زۆر سروشتی کوێستانی
شاهۆشاهۆ سووتاوە.
[2]
-
مەلا بەختیارمەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی رایگەیاند، بۆ رۆیشتن بەرەو قۆناخێکی باڵاتر لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێویستمان بە رێککەوتنێکی نوێیە لەگەڵ پارتی.
[3]
- سەرەڕای ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەو گوندانەی سەربە هەزرۆی
ئامەدئامەد ڕانەگەیەندراوە، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکەوە ئاگر لە دارستانەکان و باخ و باخچەکانی خەڵکی گوندەکان کەوتووەتەوە.
- مانگرتنی ئێشکگریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لە شاری
وانوان دەستیپێکرد.
[4]
- شەوی ڕابردوو بیست کۆڵبەری کورد کە خەڵکی گوندی (
دۆڵەبیدۆڵەبی) سەر بە شاری
سەردەشسەردەشتن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێن و ڕادەستی دادگا دەکرێن. ئاژانسی هەواڵی دۆچەڤێلە، بڵاویکردەوە، ئەو 20 کۆڵبەر دەستگیرکراون و سزا دراون بە پێدانی بڕی 500 هەزار تمەن و بەڵێننامەیان پێ واژۆکراوە کە بۆ ماوەی دووساڵ هاتوچوی سنوورەکان نەکەن.
- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی ناوەند ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی
ریفراندۆمریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان بکات لەچوارچێوەی یاسا و دەستور.
[5] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events