图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,083
图片 106,530
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکووک دەڵێت: سێ‌ جۆر مزگەوت و دوو جۆر مەلامان هەیە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکووک دەڵێت: سێ‌ جۆر مزگەوت و دوو جۆر مەلامان هەیە
统计和调查

بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکووک دەڵێت: سێ‌ جۆر مزگەوت و دوو جۆر مەلامان هەیە
统计和调查

بەڕێوەبەری ئەوقافی #کەرکووک# #ئەحمەد جەمیل مودەڕیس# ڕایدەگەیەنێت، لەسەدا10ی کارمەندەکانیان لە سنووری قەزای حەویجە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و ئاشکرایدەکات کە چەندین مەلایان لەسەر وتاری توندڕەویی سزاداوە. ئەحمەد جەمیل مودەڕیس بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکووک، لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا وەڵامی چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە پارێزگاکە دەکاتەوە و ئاماژە بۆئەوەش دەکات، پلانێکیان هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو مزگەوتانەی لە دەرەوەی ڕێنماییەکاندان و دەڵێت هەر مزگەوتێک پابەندنەبێت دادەخرێت یاخود وتارخوێندنی تێدا قەدەغەدەکرێت.
دواڕۆژ: سەرەتا دەپرسم هیچ مەلایەک لەکەرکووک پەیوەندیی بەداعشەوە کردووە؟
ئەحمەد مودەڕیس: لە کەرکووک دوو جۆر مەلای ئاینی هەیە، بەشێکیان سەر بە وەزارەتی ئەوقافن و بەشەکەی دیکەشیان لەسەر میلاکی هەرێمی کوردستانن، لە سێ ساڵی ڕابردوودا هیچ یەکێک لەو مەلایانەی شارەکە پەیوەندییان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە نەکردووە، بەڵام لە سنووری باشور و ڕۆژئاوای کەرکووک کە قەزای حەویجە و دەوروبەری دەگرێتەوە لەسەدا 90ی کادرەکانمان بەرەو کەرکووک هەڵاتن و لەسەدا 10یان پەیوەندییان بەداعشەوە کردبوو، هیچ یەکێک لەو کەسانەش پلەی وتارخوێنیی نەبوو بەڵکو خزمەتگوزار و بانگدەر بوون و تەنانەت بڕوانامەی بکالۆریۆسیشیان نەبوو.
دواڕۆژ: چەند مزگەوت لە سنووری قەزای حەویجە هەبوون؟
ئەحمەد مودەڕیس: لە قەزای حەویجە و ناحیەکانی عەباسی، ڕیاز، ڕەشاد و زاب 480 مزگەوت هەیە و سەرجەمیان سەر بە ئەوقافی کەرکووک بوون.
دواڕۆژ: هیچ ڕێوشوێنێک دژی ئەو کارمەندانە گیرایەبەر کە پەیوەندییان بە داعشەوە کرد، یاخود ئێستاش مووچەکانیان خەرج دەکرێت؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەڵی هەر لەکاتی خۆیدا و دوای ساخکردنەوەی پەیوەندییان بە داعشەوە، دەستبەجێ لەلایەن ئەوقافی کەرکووکەوە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان گیرایەبەر و مووچەکانیان ڕاگیرا و دوورخرانەوە، ئێستا هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نەماوە.
دواڕۆژ: دەوترێت لە سەنتەری کەرکووکیش چەند مەلایەک پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە؟
ئەحمەد مودەڕیس: بە هیچ شێوەیەک لە سەنتەری کەرکووک مەلای ئاینیی سەر بە ئەوقاف پەیوەندیی بە داعشەوە نەکردووە، بە پێچەوانەوە مەلاکانی ئێمە خاوەن بیروباوەڕێکی میانڕەون، باشترین بەڵگەش پەلامارەکەی21ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووە کە داعش دزەی کردە ناو کەرکووک مەلایەک و دوو قورئانخوێن و پاسەوانێکمان لەلایەن چەکدارەکانەوە کوژران، چونکە سەرچاوەی هەواڵدان لەسەر بوونی چەکدارەکان و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان مزگەوتەکان بوون، بە شاهیدیی هێزەکانی ئاسایش.
دواڕۆژ: هیچ مەلایەک هەیە یاخود مزگەوتێک لەژێر دەسەڵاتی ئەوقافدا نەبێت؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەڵی بابەتی لەو شێوەیە زۆرە، لە سەنتەری کەرکووک و دەوروبەری 700 مزگەوت هەیە، بەڵام تەنها 300 کەسمان هەیە پلەی وتارخوێنی هەبێت و لەسەر میلاکی ئەوقاف و هەرێم بن، ئەوانەی دیکە پلەی خزمەتگوزاریان هەیە کە وتار دەخوێنن و لە دەرەوەی میلاک و دەسەڵاتی ئەوقافدان، چونکە لە 14 ساڵی ڕابردوودا مزگەوتێکی زۆر لە گەڕەکە نوێکانی کەرکووک بە شێوەی زیادەڕۆیی دروستکراوە لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی شارەوانی و ئەوقاف.
دواڕۆژ: بوونی ئەو مەلا و مزگەوتانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوقاف کاریگەریی سلبیی دروست کردووە؟
ئەحمەد مودەڕیس: زۆر کاریگەریی سلبیی هەیە، ئێمە هەفتانە و مانگانە کۆبوونەوەمان هەیە و وتار و ڕێنماییەکان و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی تاوتوێدەکەین، بەڵام بەشێکی زۆر لە مەلاکان بەهۆی ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی ئەوقافدا نین، ئامادەنین هیچ لەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن.
دواڕۆژ: ئەوقاف هیچ پلانێکی هەیە بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەڵێ لەئێستادا دەستمانکردووە بە دانانی میکانزمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مزگەوتەکان، ئێمە سێ جۆر مزگەوتمان هەیە، لەوانە (وەقف) ئەو مزگەوتانەیە کە موڵکی تەواوی ئەوقافن، (وەقف ئەهلی) کە سەر بە ئەوقافن بەڵام لەلایەن کەسانی ئەهلییەوە ئیدارە دەدرێن، لەگەڵ جۆرێکی دیکە کە لە دەرەوەی ڕێنماییەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوقافەوە نییە. بۆ ئەو مزگەوتانەی لە جۆری سێیەمن لیژنەیان لەسەر پێکدەهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ئەوقاف و ئیدارەی کەرکووک، بە پێچەوانەشەوە هەر مزگەوتێک ئامادەنەبێت ڕێنماییەکان جێبەجێبکات ئەوە یا دادەخرێت یاخود بڕیاری لەسەر دەدرێت کە تەنها نوێژە فەرزەکانی تێدا دەکرێت و وتاری هەینی و خوێندنی تێدا قەدەغە دەکرێت. بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەش پارێزگاری کەرکووک بە نووسراوی فەرمی ڕەزامەندیی دەربڕیوە و چاوەڕێین لەم دوو هەفتەیەدا هێزێکی ئەمنیشیمان بۆ دابینبکرێت بە مەبەستی چاودێریکردنی ڕێوشوێنەکان.
دواڕۆژ: زۆرترین زیادەڕۆیی لە دروستکردنی مزگەوتدا لە کوێی کەرکووکدا کراوە؟
ئەحمەد مودەڕیس: گەورەترین کێشەی ئێمە وەک ئەوقاف، ناوچەی پەنجا عەلییە کە لە دەرەوەی پلانی شارەوانییە، لەنێوان مزگەوتێک بۆ مزگەوتێکی دیکە تەنها سەد مەترە، زۆرترین دەرچوون لە ڕێنماییەکانیش هەر لەو سنوورەیە، تەنانەت زۆربەی وتارخوێنی مزگەوتەکانی ئەو سنوورە بڕوانامەی ناوەندییشیان نییە، لەکاتێکدا دەبێت وتارخوێن لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
دواڕۆژ: چۆن چاودێریی مزگەوتەکان دەکەن؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەهۆی کەمیی ژمارەی چاودێرەکانی ئەوقاف بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مزگەوتەکانی ناو شار کە ژمارەیان دەگاتە 530 مزگەوت، داوامان لە وتارخوێنەکان کردووە وتارەکانی هەینییان تۆماربکەن، هەندێ جاریش بۆ چاودێرێکردنی وتارەکانیان پشت بە موختاری گەڕەکەکان دەبەستین.
دواڕۆژ: هیچ مەلایەک یاخود وتارخوێنێکتان لەسەر وتاری توند سزا داوە؟
ئەحمەد مودەڕیس: بێگومان، مەلامان سزاداوە، هەیە ئاگادارمان کردوەتەوە کە جارێکیتر بەو شێوەیە وتار نەدات، هەندێ جاریش دوورمانخستوەتەوە، یاخود بۆ دەرەوەی شارەکە گواستومانەتەوە، هەیشمانە لە وتارخوێندن دوورمانخستوەتەوە و تەنها ڕێگەی بەرنوێژیکردنمان پێیداوە.
ماڵپەڕی دواڕۆژ 07-08-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,707
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 08-08-2017
挂钩项目: 3
Publication date: 07-08-2017 (7 年份的)
城市: Kerkuk
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 社会
Technical Metadata
项目质量: 80%
80%
添加( سەریاس ئەحمەد 08-08-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on08-08-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览5,707
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,083
图片 106,530
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!