نووسین و ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
بەو کەسە دەوترێت کە وشکی داری بڕدراو لە وەرزی زستاندا دەشکێنیت و ورد دەکات، بۆ سۆپای دار، بە مەبەستی خۆپاراستن و گەرمکردنەوە لە سەرمای وەرزە ساردەکانی ساڵ، کارەکەش بە تەور و تەوراس دەکرێت.
- وشەکە هاوەڵناوی لێکدراوە و لە ڕەگی کاری چاوگی (دارشکاندن)ەوە دروست بووە بە لێ کردنەوەی نیشانەی چاوگ (اندن) و گۆڕێنی پیتی (ا) ی پێش (ن)ی پێش نیشانەی چاوگ(دن) بۆ پیتی (ێ)،
دانانەوەی پیتی (ن)ی ڕەگەکەی.
-لە بنچینەدا، چاوگەکە سادەیە و لەڕووی هێزەوە تێنەپەڕە (شکان)
- داڕژاو: دەبێت بە (شکاندن)، هێزەکەی دەگۆڕێت بۆ تێپەڕ
-لێکدراو: سەرشکاندن، دارشکاندن، دەست شکاندن...هتد
-هاوەڵناوی بکەری داڕێژراو و لێکدراوی لێ دروست دەکرێت، وەک: (شکاو، سەرشکاو...هتد)
-هاوەڵناوی کراوی داڕێژراو و کراوی لێکدراوی لێدروست دەکرێت، وەک: (شکێنراو، سەرشکێنراو...هتد)
نموونە: کابرای دارشکێن دارەکانی وردکرد.
نموونە: شووشەی شکاو چاک نابێتەوە،شووشەی شکێنراو کۆ مەکەرەوە.
-کاری ڕابردوو، ڕانەبردوو و داخوازی لێ دروست دەکرێت:
1- کاری تێنەپەڕ: (شکا)، جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی دووەم
(م -ین، یت -ن، ن) وەردەگرێت. بە بکەر و کارەکەی واتا ڕستە تەواو دەکەن.
-ڕابردوو سادەی تێنەپەڕ: شکا، ڕابردووی داڕێژراوی تێنەپەڕ: داشکا، شکاوە. ڕابردووی لێکدراوی تێنەپەڕ: پێشکا، سەرشکا.
-ڕانەبردووی تێنەپەڕ: 1-سادەی ڕانەبردوو: دەشکێت، داڕێژراوی تێنەپەڕ: دادەشکێتەوە. لێکدراوی تێنەپەڕ: سەردەشکێتەوە.
-داخوازی تێنپەڕ:- سادە: بشکێ- بشکێن. درێژراو: دابشکێ-دابشکێن، لێکدراو: سەربشکێ- سەر بشکێن.
نم/ کچەکە دڵی بە هەناسە شکا. دڵی هێندە ناسکە زوو دەشکێت. دەستی داگیرکەر بشکێنە.
2- کاری تێپەڕ: (شکاند)، جێناوە لکاوەکانی کۆمەڵەی یەکەم، کە بە جێناوە لکاوە(بەهێز-بزوێو)ەکان
(م-مان، ت-تان، ی-یان) وەردەگرێت.
-ڕابردوو:- درێژراوی تێپەڕ: شکاندەوە- شکاندەوە، لێکدراوی تێپەڕ: سەرشکاندەوە، سەرشکاند.
-ڕانەبردووی تێپەڕ: دەشکێنم- دەشکێنمەوە.
-داخوازی تێپەڕ: بشکێنە- بشکێنە
نم/ پیاوەکە شمەکەکەی بە نرخی دراو شکاندەوە. شمەک بە نرخی دراو دەشکێنینەوە.
لە دەمی ڕانەبردووی تێنەپەڕ و تێپەڕدا جێناوەلکاوەکانی کۆمەڵەی سێیەم (م-ین، یت-ن، آت-ێت-ن). وەردەگرێت.
لە کاتی دروستکردنی ڕێژەی کاری داخوازی تێنەپەڕ و تێپەڕدا، جێناوەلکاوەکانی کۆمەڵەی چوارەم. (ە-ن) وەردەگرێت.
شووشەکە بشکێنەرەوە.[1][2]