وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر داواکاریی دەرچووانی تواناسازیی بەمەبەستی خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان و ڕایدەگەیەنێت:لەئێستادا پارە تەنها بۆ ئه و خوێندکارانە تەرخاندەکرێت کە لەپڕۆسەی خوێندندان.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کەوێنەیەکی بۆ SNN نێردراوە، تێیدا هاتووە: پێشترو لەمانگی ئازاردا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشاندا بەتەرخانکردنی بڕی (30)میلۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی تواناسازی، بەتایبەت ئەوانەی ئێستا لەپڕۆسەی خوێندندان.
ئاماژە بەوەشکراوە: تائێستا لەرێگەی حەوت قۆناغەوە، توانیومانە بڕی زیاتر لە 10ملیۆن و 452 هەزار دۆلار بۆ (192)خوێندکاری تواناسازی لە (62)زانکۆ خەرج بکەین. هاوکات پڕۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکان بۆ (50)خوێندکار لە (15)زانکۆ بۆ ئه و خوێندکارانەی ئێستا لە پڕۆسەی خوێندندان بەردەوامە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووەپێشینەی دابەشکردنی ئه و بڕە پارەیە بۆ ئه و خوێندکارانە دەبێ، کە خوێندنیان تەواونەکردوه و دواتریش دەست دەکەین بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەوانەی خوێندنیان تەواو کردوه و پابەندین بە خەرجکردنی ئه و پارەیە.
07-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,129 times
Write your comment about this item!