زیاتر لە 150 کۆمپانیای ئێرانی لقیان لەسلێمانی هەیە
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەدەر لەوەی هەناردەی کاڵاکانیان دەکەن بۆ
سلێمانیسلێمانی، زیاتر لە 150 کۆمپانیا ئێرانیی لقیان لە شارەکەدا هەیە، وەک ئەوەی سەرۆکی ژوری بارزگانی باسیدەکات.
سیروان محەمەد، سەرۆکی
ژووری بازرگانی و پیشەسازیژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2017 بە دواڕۆژی وت کۆمپانیا ئێرانییەکان لەگەڵ شاری سلێمانیدا بازرگانیەکی زۆریان هەیە، بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی ئه و وڵاتەش لە رێگەی بریکارەکانیانەوە لە سلێمانی مادە و کاڵاکانیان هەناردە دەکەن و کاری بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی دەکەن.
وتیشی ئەو کۆمپانیایانەی کە لقی خۆیان هێناوەتە سلێمانی و لە ژووری بازرگانی تۆمارکراون، 167 کۆمپانیای ئێرانین کە خۆیان کارەکانیان لەبوارە جیاجیاکاندا ئەنجام دەدەن.
ئێران کە یەکێکە لە وڵاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان چەندین خاڵی سنوری بەمەبەستی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی و شارەکانی تری هەرێم هەیە.
06-08-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!