کە لە تەمەنی 36 ساڵیدا شەهیدبوو، لە #دەربەندیخان# لەدایکبووە. لەتەمەنی لاوێتییەوە، بووە پێشمەرگەو قۆناغی سەرەتایی خوێندنی تەواوکردبوو، دواشوێنی پێشمەرگایەتی فەوجی دووی گەرمیانی لیوای سێی هێزەکانی پێشمەرگە.
ڕۆژی #24-7-2014#، 27 ەم ڕۆژی ڕەمەزان لە #جەلەولا# شەهید بووە. ساڵی 2002 لەگەڵ دڵسۆز حەمید تەمەن 33ساڵ هاوسەرگیری کردووەو دایک و باوکی سێ کچ بوون، هێدی14 ساڵ، هێڤی 13ساڵ، جافان-یش تەنها پێنج ڕۆژ بەرلەشەهیدبوونی باوکی لەدایکبووە.
شەهید ڕۆستەم یەک براو پێنج خوشکی هەیەو دایکی لەژیانداماوە، ئێستاش دڵسۆز لەگەڵ کچەکانی لەنزیک ماڵی باوکی پێکەوە دەژین لە شارۆچکەی #شارەزوور# بەردوام سەردانی گۆڕستانی #وارماوە# دەکەن بۆلای گۆڕی ڕۆستەم.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,014