پاش سێ ساڵ لە هێرشی داعش بۆسەر #شنگال#، هێشتا نزیکەی 3 هەزار کەس لەسەر چیایەکە ڕۆژانە لە خێمەدا ژیان بەسەر دەبەن، کوردی ئێزدی تەنیا هیوایان گەڕانەوەی کچ و ژن و منداڵە ڕفێندراوەکانیانە.
هەر بە ئومێدی گەڕانەوەی ڕفێندراوەکان لەسەر چیای شنگال دەستیان بە چاندنی کشتوکاڵ کردووە و چیاکەیان سەوز کردووە، منداڵانی سەرچیاکە سەرەڕای گەرمای هاوین و سەرمای زستان، بەڵام لە خوێندن دوور نەکەوتوونەتەوە و بەردەوامن لە خوێندن.
ئەوانەی لەسەر چیای شنگالن، ئامانجیان نییە بەمزووانە ئەوێ جێبهێڵن، بۆیە لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی کەس و کارە ونبووەکانیان، دەستیانکردووە بە شینایی کردن.
ئەوەی ئاشنای چیای شنگال نەبووبێت نازانێت سێ ساڵ لەمەوبەر ئەم شوێنە وشک و دوورە ئاوایی بووە، دەیان منداڵ دوای 3ی ئابی 2014 هەر لەسەر چیاکە لە دایکبوون، ئێستا نەوەیەکی نوێ دەرکەوتوون و دەیان هیوا و ئاوات بەچاوەکانیانەوە دیارە.
رۆژی 3ی ئابی 2014 داعش هەڵیکوتایە سەر قەزای شنگال و هەزاران کەسی لە ناوچەکە دەربەدەرکرد، سەدان کەس لەسەر چیای شنگال لەبرسان گیانیان لەدەستدا و تاوەکو ئێستاش سەدان کچ و ژنی ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون.
03-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,381
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!