🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەردان
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
📊 شەنگالی بریندارکراو نزیکەی 15 جۆر هێزی تێدایە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
شەنگالی بریندارکراو نزیکەی 15 جۆر هێزی تێدایە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سێ ساڵ بەر ئێستا و لە 3 ئابی 2014، گروپی داعش هێرشی کردە سەر شارۆچکەی شەنگالشەنگال، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵ بە چەندین شێوە شەهید کران و بە کۆیلە بران و ژمارەیەکیش ئاوارە بوون.
ئامارەکانی کوشتن و رفاندن و ئاوارە بوون
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دوای داگیرکردنی شەنگال، زیاتر لە 430 هەزار کوردی ئێزیدی و پێکهاتەی تری کریستان و کاکەیی و موسڵمان ئاوارەبوون، نزیکەی 140 هەزاریان بۆ ماوەی زیاتر لە 10 رۆژ بێنان و ئاو لە چیای شەنگال گیریان خوارد و له و رێژە ئاوارەیەش نزیکەی 290 هەزار ئاوارەی هەرێمی کوردستان و تورکیا و سووریا بوون.
هەر بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای پڕۆسەی داگیرکارییەکەدا 1800 کەس دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ بوونەوە، تەنها لە گوندی کۆچۆ 400 پیاوی ئەم گوندە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ زیندەبەچاڵکراون.
نیوەی ژنانی دەست داعش رزگارکراون
لە 25ی تشرینی دووەمی 2014، حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە کەیسی ئێزیدییە رفێندراوەکان دامەزراند و بودجەیەکی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ رزگارکردنیان.
دیندار زێباری، سەرۆکی کۆمیتەی وڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتیەکان دەڵێت لەچوارچێوەی ئه و هەوڵانەی حکومەتی هەرێم توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە رفێندراوەکان ئازاد بکرێن، بە گوێرەی دوایین زانیاریی تا رۆژی 2 تەمووزی 2017 ژمارەی ئێزیدییە رزگارکراوەکان (3048) بووە، لەوانە (1092) ئافرەت و (334) پیاو و (819) کچ و (803) کوڕ رزگارکراون، ئەوانەی تائێستا رزگارنەکراون ژمارەیان (3369) کەسە، لەوانە (1636) ئافرەت و (1733) پیاون کە لە دەستی داعشدا ماون.
جینۆسایدی ئێزدییەکان چۆن رویدا
چەکدارانی داعش بە چەندین هەنگاو جیۆناسیدی ئێزدییەکانیان ئەنجامداوە لە شارۆچکەی شەنگال لەوانە دەرکردنی کوردانی ئێزدی لە شەنگال و هەڵاتنیان بەره و چیای شەنگال و گەمارۆدانیان بەمەبەستی قڕکردن و لە ناوبردنیان و مردنی ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ و گۆڕینی ئایینی کوردانی ئێزدی بە زۆر بۆ سەر ئایینی ئیسلام و کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان و شاردنەوەیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، هەروەها بڵاوبوونەوەی حاڵەتی نەخۆشی دەروونی لە نێو ئه و خەڵکانەی کە لە چیای شەنگال گەمارۆ درابوون.
بەشێکی تری هەنگاوەکانی داعش دژ بە شنگال و دانیشتوانەکەی بریتی بووە لە جیاکردنەوی ژنان و ئافرەتان و کچانی ئێزدی لەخێزانەکانیان دوای کوشتنی پیاوەکانیان بە کۆمەڵ، هەروەها مارەکردنی کچان و ژنان و ئافرەتانی ئێزدی لەچەکدارانی داعش بەزۆر و بە ناوی نیکاحەوە، لەگەڵ دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و ژنان و ئافرەتانی ئێزدی.
جوگرافیای شەنگال
شەنگال دەکەوێتە نزیکەی 120 کم لە رۆژئاوای شاری موسڵ، 50 کم لەرۆژهەڵاتی سنووری سوریا دوورە، چیای شەنگال نزیکەی 70 کم درێژ دەبێت و بەرزاییەکەی دەگاتە 4800 پێ لەسەر ئاستی دەریا. دانیشتوانی شەنگال پێکهاتوون لەزیاتر لە نێو ملیۆن کەس کە 73%یان کوردی ئێزدی و 10% کوردی موسڵمان، 15% عەرەبی سوننە، 1% کریستانەکانن.
بە پێی داتاو ئامارەکان بەر لەهاتنی داعش دانیشتوانی شارۆچکەی شەنگال و دەورووبەری بەپێی کۆبوونی خۆراک 450 هەزار کەس بووە، ناحیەی گرعزێریش نزیکەی 80 هەزار کەس بوو، بە هەردوو قەزاکەش ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە لە نێوانی 515 تا 530 هەزار کەسدابووە، بەڵام لەئێستادا تەنها 1% دانیشتوانی شارەکە گەڕاونەتەوە قەزاکە.
هەنگاوەکانی بەجینۆساید ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان
دیندار زێباری، سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدییەکان دەڵێت چەندین لێژنەی لاوەکی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان دامەزراوە بۆ ئەوەی کاریگەریی زۆریان هەبێت لە ناساندنی ئەم کەیسە وەک جینۆساید، لەلایەکی دیکەشەوە چەند لێژنەیەکی دیکەی لاوەکی لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، یەکێتی ئەوروپا دامەزراون و دەستیان بە کارەکانیان کردووە، بەم میکانیزمەوە حکومەتی هەرێم لە هەوڵی ئەوەدایە رێکارە یاساییەکان بگرێتەبەر بۆ تۆمارکردنی ئەم داواکارییە و پێشکەشکردنی بەڵگە پەیوەندیدارەکان بۆ دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای.
بەرەڤان حەمدی، بەڕێوبەری گشتی لەوەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکرەکانی حکومەتی هەرێم، بە دواڕۆژی راگەیاند دوای پڕۆسەی داگیرکردنی ناوچەکانی شەنگال و دەشتی نەینەوا ئەنجامدرا، هەرزوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی باڵای راگەیاند و ئه و لێژنەیە دەستەیەکی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکانی لە پارێزگای دهۆک بەسەرپەرشتی دادوەرێک دامەزراند، بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکان، ئێستاش لەرووی بەڵگەنامە و دێکیۆمێنت و لێکۆڵینەوە کەیسی جینۆسایدی ئێزیدییەکان و دەشتی نەینەوا ئامادەیە و بە دوو بەش، بەشێکیان لە هۆڵەندا پێشکەشی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کراوە، هەروەها ئه و دێکیۆمێنت و بەڵگانە پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشیش کراوە.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، وتیشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران چەند پڕۆژەیەکی تاوتوێ کردووە، کە ئەوانیش بە سێ ئاڕاستەدان، بریتین لەوەی یەکەم پڕۆژە ئەوەیە کە ئەگەر لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەم کەیسە بکرێتەوە، دووەمیشیان ئەوەیە ئەگەر دادگایەکی نێودەوڵەتیی تایبەتمەند دروست بکرێت، سێیەمیش ئەوەیە ئەگەر لەسەر ئاستی نێوخۆدا بێت.
ناوبراو، ئاشکراشیکرد، کە ئامارەکانی دەستەی لێکۆڵینەوەی تاوانی جینۆساید زیاتر لەدوو هەزار کەیس کراونەتەوە، هەزار کەیس هەموو بەڵگەنامە و لایەنی لێکۆڵینەوە و هەموو شتێکی تەواوە و کامڵ بووە و هیچ کەموکورتییان تێدا نییە.
42 گۆڕە بەکۆمەڵ لە سنوری شەنگادا هەیە
بە پێی ئامارەکان ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان له و شارۆچکەیە ئێستا 42 گۆڕە، بە پێی پێشبینییەکان سەرجەمیان زیاتر لە سێ هەزار و 624 تەرمی ئێزدی تێدایە.
فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون بە دواڕۆژی راگەیاند ئه و گۆڕە بەکۆمەڵانە لە سنوورەکە بونیان هەیە، تیمی وەزارەتی شەهیدان راهێنیان بینیوە بۆ هەڵدانەوەی ئه و گۆڕانە.
وتیشی بەشێکی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ناتوانین کاریان تێدا بکەین، بەهۆی مەترسی چەکدارانی داعش لە سنورەکە.
28% شارۆچکەی شەنگال لە لایەن حەشدی شەعبییەوە بەڕێوەدەبرێت
سەرحەد شەنگالی، فەرماندەی هێزەکانی بەرەڤانی شەنگال (یەبەشە) بە دوارۆژی راگەیاند لە ئێستا زیاتر لە 13 بۆ 15 هێزی جۆراروجۆرە لەناو شارۆچکەی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون، ناوچەکانیش بەجۆرێک دابەشکراوە لە 64% قەزاکە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگه و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت، بەشەکەی تر لە 28% لەلایەن حەشدی شەعبی و لە 8% لە لایەن یەپەگه و یەبەشە بەڕێوەدەبرێت.
ئه و فەرماندەیە، ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری شەڕ لە شارۆچکەی شەنگال لە ئارادایە، بەڵام ئەوان نایانەوێت شەڕ دەستپێبکەن و خۆیان بەدووردەگرن لەهەموو جۆرە رووبەڕووبوونەوەک.
مەحما خەلیل قایقمامی شەنگال لەسەر بوونی ئه و هەموو هێزانە بە دواڕۆژی راگەیاند بە نووسراوی رەسمی داوکاریی پارێزگای موسڵ و حکوومەتی خۆجێی شەنگال داوایان لە چەند هێزێک کردووە ئه و شوێنانە چۆڵ بکەن.
ئاوەدانکردنەوەی شەنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە
بە پێی رووپێوێکی قایمقامیەتی شارۆچکەی شەنگال، رێژەی 85% سەنتەری قەزاکە وێران بووە، لە کۆی 8 هەزار و 105 خانووی هاووڵاتییان لە شارەکە، 5 هەزار و 300 خانوو وێران بوون، دوو هەزار دووکانیش بە تەواوی خاپوورکراون، له و رێژەیەش کە نزیکەی سێ هەزار خانوو دەبێت لە 15% بۆ 50% زەرەریان پێگەیشتووە.
هەر بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 10 هەزار خانوو لە ناحییەی سنونێ و کۆمەڵگای دووگرو خانەسوور و دۆلا و ناحیەی گرعزێر و ناحیەی بلێ وێرانکراوە.
مەحما خەلیل، قائیمقامی شارۆچکەی ناوەندی شەنگال، لەوبارەیەوە بۆ دواڕۆژ ئەوەدەخاتەڕوو، تیمێکی ئەندازیاریی ئەوان هەڵساون بە خەمڵاندنی زیانەکانی داعش و هەموو کەرتەکانیشیان دیاریکردووە، بەپێی راپۆرتەکە بۆ ئەوەی شەنگال بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش 3ی ئابی 2014، پێویستمان بە 10 ملیار دۆلار هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووی مەعنەوی خەڵک.
کۆنفڕانسێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال
مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال رونیکردەوە کە داوایان کردووە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لەژێر سێبەری حکومەتی هەرێم بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بکرێت، هەروەها سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال لە کەسانی دەوڵەمەند و خێرخواز و وڵاتانی کۆمەک بەخش تەرخانبکرێت و یارمەتیمان بدرێت هاوشێوەی سەندوقی مارشاڵ، چەندین وڵاتیش بەڵێنی هاوکاریان داوە وەکو ئەمریکا و ئەڵمانیا.
مەحما خەلیل، دەڵێت حکوومەتی عێراق و پارێزگای نەینەوا هیچ هاوکارییەکیان نەکردوون و ئومێدیشم نییە لە ئاییندە بیکەن، چونکە ئێمەی ئێزدیین و دەڤەرەکەش کوردن.
03-08-2017
#️ هەشتاگ
#شەنگال |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 03-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شنگال
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2017 3:06PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 4 2017 1:35AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 4 2017 1:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,159 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ ی
عەلی مەردان
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,078 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574