دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، مانگی تەمموزی ڕابردوو 30 حاڵەتی کوشتن و 6 حاڵەتی خۆکوشتن و خۆخنکاندن و خۆسووتاندن تۆمارکراون.
ئاماری تاوانەکانی تەمموزی 2017ی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ کە دەست دواڕۆژ کەوتووە، تیایدا هاتووە 30 حاڵەتی کوشتن و 6 حاڵەتی خۆکوشتن و خۆخنکاندن و خۆسووتاندن تۆمارکراون، هەروەها هەوڵدان بۆ کوشتن و خۆکوشتن دوو حاڵەت بووە لەگەڵ 22 حاڵەتی بریندارکردن و 5 پێشێلکاری تر.
بەپێی ئەم ئامارە کە لە مانگێکدا 30 حاڵەتی کوشتن هەبووە، ئەگەر دابەشی بکەین بەسەر کۆی مانگەکەدا بەنزیکەیی لەو مانگەدا ڕۆژانە کەسێک کوژراوە.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە بەشێکی زۆری تاوانەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و شەڕکردنەوە بووە.
هەروەها کێشە ئابوورییەکان و قەیرانی دارایی زۆترین هۆکاربوون و بەشێکی زۆری تاوانەکانیش بە چەک ئەنجامدراون لەیەلان هاووڵاتیانەوە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ کە چەک لە دەستی هاووڵاتیاندایە.
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ڕێگە چارەسەرییەکانی دەستنیشانکردوە، ئەوانیش چاوخشاندنەوە بە سیستمی پاشەکەوتی مووچە و ڕۆڵبینی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەت بۆ دیاردەی چەکهەڵگرتن.
03-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,572 times
Write your comment about this item!