هاوردە و ناردنکاران: 30 پرۆتۆکۆڵمان لەگەڵ وڵاتانی جیهان ئەنجامداوە
📊 Статистика и опросы
دواڕۆژ، زریان محەمەد
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانیەکێتی هاوردە و ناردنکاران ڕایدەگەیەنێت توانیویانە 30 پرۆتۆکۆڵ لەگەڵ وڵاتانی جیهان ئەنجامبدەن کە سودی بۆ کوردستان زۆر بووە.
شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکاران بەدواڕۆژی وت پەیوەندیمان لەگەڵ کونسوڵگەری و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان لە هەولێر زۆرباشە.
وتیشی توانیومانە بەهۆیانەوە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی جیهان ڕێک بخەین و لەلایەن خۆمانەوە ساڵانە چەندین بازرگان بنێرین بۆ پیشانگەکان.
وتیشی تائێستا 30 پرۆتۆکۆڵمان واژۆ کردووە لەگەڵ 8 وڵاتدا، لە ئێران 5 دانە و 4 دانە لە تورکیا ئەوانی تر لەوڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئۆکرانیا و ڕوسیا و ڕێکخراوە ئابورییە ئەمریکییەکانیش کە بەهۆیەوە توانیومانە مانگانە چەندین شاند ڕەوانەی وڵاتان بکەین بۆ بەشداریکردن لەپیشانگەکاندا.
یەکێتی هاوردەو ناردنکاران لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا خاوەنی 8 هەزار ئەندامە کە بەشدارییان پێدەکەن لە پیشانگە نێودەوڵەتییەکاندا.
02-08-2017
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!