- بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی (
ئەنفالئەنفال، کیمیاباران، جینوسایدی بارزانییەکان، کوردە فەیلیەکان، ڕاگواستنی
سەیدسادقسەیدسادق و
پشدەرپشدەر) گرێبەستێکیان لەگەڵ
سەندیکای پارێزەرانی کوردستانسەندیکای پارێزەرانی کوردستان واژۆکرد بەمەبەستی بەدواداچوونی کەیسەکانی کورد لە
دادگای باڵای تاوانەکاندادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و پرسە یاساییەکانی تر.
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە دەستی حکومەتی هەرێمی کودستاندا بێت بۆ لێقەوماوانی کارەساتی شەنگال دەیکات دەشڵێت، ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمە هات کردمان، بەڵام چەکی پێویستمان نەبوو بۆ بەرگری.
- کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو تەقە لەماڵی مامۆستا ئارام، بەرپرسی مەکۆی بازیانی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان کرا.
- ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی (نامەیەکی تایبەت)ی ئاراستەی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی کردووە و تێدا داوادەکات چاو بە بڕیاری ئەنجامدانی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆمە بڕیارلێدراوەکەی 25ی ئەیلولدا بخشێنێتەوە.
[1]
- کۆمپانیای خۆراک لە
سلێمانیسلێمانی زانیاریەکی نوێ لەبارەی گەیشتنی بەشەخۆراکی دوو مانگ ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، لەچەند ڕۆژی داهاتودا بەشە شەکری دوو مانگ دەگاتە سلێمانی و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەش دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدات کە هیچ مەترسیەک لەسەر بەشەخۆراکی هاوڵاتیان نییە، هەر بەشە خۆراکێکیش نەدرێت قەرەبوی هاوڵاتیان دەکرێتەوە.
[2]
- هاوڵاتیانی
شەنگالشەنگال بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی فەرمانی 73یەمەوە کە لە ڕۆژی 3ی ئابی ساڵی 2014دا ئەنجامدرا، ڕێپێوانێکی جەماوەریان دەستپێکرد، هێزەکانی پارتیش ڕێگایان نەدایە ئێزدییەکانی باشور بەشداری ئەو ڕێپێوانە بن و دەستڕێژی گوللەیان لێکردن.
- مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادوەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، ئەمڕۆ لە پارکی یوگورتچووی
ئەستەنبۆلئەستەنبۆل پێی نایە ڕۆژی سێیەمەوە.
- لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال، یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، هێزەکانیان لە ڕەقە زیاتردەکەن، گروپێکی دیکەی شەڕڤانانی یەژەشە بە مەبەستی ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی ئێزدیی بەدیلگیراو لە چنگی چەتەکانی داعش گەیشتنە ڕەقە.
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند، فەرماندەیەک کە ڕێکخەری ئۆپەراسیۆنی
ئامەدئامەد بوو کوژرا.
- بەهۆی نەبوونی کارەباوە، هاوڵاتیانی شارەدێی وەرتێی دەڤەری
باڵەکایەتیباڵەکایەتی سەر بە شارۆچکەی
ڕواندزڕواندز، ڕێگای سەرەکی
هامڵتۆنهامڵتۆنیان داخست کە
چۆمانچۆمان و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هاوکات ڕێگەی سەرەکی هەولێر – دەروازەی سنوریی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەرانیشە.
- مەراسیمی متمانەپێدانی دووازدەیەمین سەرۆک کۆماریی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە حسێنییەی خومەینی تارانی پاپیتەخت بەڕێوەچوو، بۆ دووەمین جار متمانەی سەرۆک کۆماری درایە حەسەن ڕۆحانی.
[3]
- پارێزگاری
کەرکووککەرکووک ڕایدەگەیێنێت، هەر ڕێککەوتنێکی نەوتی و گفتوگۆکردنی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، بەبێ بەشداری ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەرکەوتوو نابێت.
- بزووتنەوەی بابلیون ڕایدەگەیێنێت، ژمارەیەک پەرلەمانتار و سیاسی مەسیحی بەم دواییانە هەڵوێستیان گۆڕیوە و پشتوانی لەوەدەکەن گشتپرسی باشووری کوردستان دەشتی
نەینەوانەینەواش بگرێتەوە.
[4]
- بەرپرسی مەڵبەندی شەشی
گەرمیانگەرمیانی
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، بۆمبێکی تەوقیت کراویان لەبەردەم باڵەخانەی مەڵبەندەکەیان دۆزیوەتەوە.
- فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی-یان کرد، کە تایبەت بوو بەدەرکردنی یاسای بریکارنامەی بازرگانی لە عێراقدا. بەڵام بەبێ نوێنەرانی کورد پڕژە یاساکە تێپەڕێندرا.
[5]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسنوری شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، ئەفسەرێکی هێزی پێشمەرگە و دوو لەپاسەوانەکانی شەهید بوون.
[6]