وەزیری کار: مانگانە دوو ملیار دینار بە گەندەڵی بۆ حیزبەکان رۆیشتووە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، هانا چۆمانی
محەمەد هاودیانی وەزیری
کار و کاروباری کۆمەڵایەتیکار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند مانگانە دوو ملیار دینار بە گەندەڵی بۆ حیزبەکان رۆیشتووە.
ئەو وتانەی هاودیانی لەمیانەی کۆنفرانسێکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتەکەی بوو کە ئەمڕۆر چوارشەممە دووی ئاب بەسەرپەرشتی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی و بە هاوکاری ئینیستیوتی ریفۆرم و گەشەپێدانی ئەمریکی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.
محەمەد هاودیانی رایگەیاند لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیدا چەندین بەڕێوەبەر بەهۆی ناشەفافی لەکارەکانیان و جیاوازیکردن لا دراون، کاتێ دەرکەوتووە پێشتر بڕی دوو ملیار دینار مانگانە وەک مووچەی تایبەت بۆ خەڵکی حزبی و کەسانی تری باڵادەست خەرج کراوە لەسەر ناوی کەمئەندامان.
محەمەد هاودیانی، وتیشی لە ساڵی 2013 تا ئێستا هیچ کەس وەک خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ تۆمارنەکراون، لە وەزارەتی کار بەشێک لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی بە رێژەی بەرز 70% بۆ 85% تۆمار کراون لە رابردوودا، لە پشکنینی نوێ دەرکەوتووە کە هیچ کەم ئەندامی نەبووە، نزیکەی 15% ی ئەو کەسانەی پشکنینی پزیشکیان کردووە مەرج و رێنماییەکانی خاوەن پێداویستیی تایبەت نایانگرێتەوە.
وتیشی وەزارەتی کار ئێستا چەندان کەیسی لێکۆڵینەوەی لەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەدان چونکە پێشتر بەبڕی دوو ملیار دینار وەک مووچەی تایبەت بۆ خەڵکی حزبی و کەسانی تر خەرج کراوە.
02-08-2017