لە ژمارەیەک میدیا و ڕاگەیاندن هەواڵێکی ناڕاست بڵاوبووەتەوە، کە گوایە بەڕێز
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی هەڕەشەئامێزی بۆ بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناروودوە.
لێرەدا بە گشت لایەک ڕادەگەیەنین، کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و پەیوەندی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانەیە و هەموو کات هەوڵدراوە لە ئێستا و ئایندەیشدا هەر کێشەیەک هەبێ، بە دیالۆگ و لێکتێگەییشتن و دانوستاندن چارەسەر بکرێ.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
02-08-2017