253 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە موسڵ
📊 ئامار و راپرسی
گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای
نەینەوانەینەوا بەردەوامیی هەیە.
دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراق رایگەیاندووە: دوای رزگارکردنی لە تیرۆریستانی
داعشداعش، تا ئێستا کۆی گشتیی ژمارەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوەندی شاری
موسڵموسڵ گەیشتۆتە 253 هەزار کەس و جەختیشیکردۆتەوە لەوەی کە کاردەکەن بۆ هاوکاریکردن و ئاسانکاریی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانیان.
لەلایەکی تریشەوە ێەڵاح جبوری قائیمقامی ناحیەی گیارە رایگەیاندووە: لە ئێستا رەوشی ئەمنی لە تەواوی ناحیەی گیارەدا جێگیرە و ژیان تێیدا ئاساییە، هەر بۆیە لە ماوەی رابردوودا دەیان خێزان کە پێشتر بەهۆی پەلامارەکانی داعشەوە ئاوارەببوون گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان.
لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی ناحیەکەشەوە، ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی: کە وێڕای جێگیریی رەوشی ئەمنی و ئاساییبوونەوەی رەوشەکە، بەڵام ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان بەپێی پێویست نییە و تا ئێستا رێژەی ئاوەدانکردنەوە لە ناحیەی گیارە و دەوروبەری لە 5٪ ی تێنەپەراندووە.
02-08-2017