لە دایکبووی شاری #بیجار#ی پارێزگای #سنە#یە. بەڕێوەبەر و مامۆستا قوتابخانەی شاری بیجاڕ کارناسیی باڵای بەڕێوەبەری و بەرنامەدارێژیی لە زانکۆ تەواو کردووە و هەتا ئێستا زیاتر لە 12 کتێبی چاپ کردووە. بە مادر تێرزای کوردستان ناسراوە، بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ منداڵانی ناوچە بێبەشەکانی شاری بیجاڕ تەرخان کردووە.
-ساڵی 2015 وەک مامۆستای نموونەیی ناسێراوە. لە لایەن کەمپەینی مێهربانییە چووکەکانی شاری #جوانڕۆ#وە ڕێزی لێگیرا.
لە تەمەنی ژیانی مامۆستایەکی خۆیدا هەتا ئێستا تێچووی دەوا و دەرمانی 90 منداڵی بنەماڵەی کەم داهاتەکانی شاری بێجار، دابین کردنی پارە خوێندنی 220 قوتابی کەم داهات و هەروەها 42 حاڵەتی نەشتەگەری قوتابیان کەم داهاتی لە ئەستۆ گرتووە.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,267 car bînrawe