بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری هەماهەنگیی کاروباری ئابووریی پارێزگاری ئازەربایجان دەڵێت: پشکی سەرمایەی دەرەکی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 160 میلیۆن دۆلارە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادر سەفەرزادە لە دانیشتنی لێکدانەوەی پڕۆژەکانی سەرمایەدانەریی دەرەکی لە پارێزگا داوای لە دامودەزگای جێبەجێکار کرد گەڵاڵە و پڕۆژەکانی خۆیان ڕابگەیێنن بۆ ئەوەی ڕادەستی خوازیارانی سەرمایەدانەریی دەرەکی بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەت بەنیازە کەرتی تایبەت توانا بکاتەوە بۆیە ئێمەش لە پارێزگادا هەوڵی بەشداریی زیاتری کەرتی تایبەت دەدەین و کێشەکانی ئه و بابەتە چارەسەر دەکەین.
سەفەرزادە ئەوەشی وەبیر هێنایەوە: هەوڵ دەدەین دەلاقەی یەکەی سەرمایەدانەری لە پارێزگادا بکەینەوە تاکوو هەماهەنگیی پێویست بۆ ڕاکێشانی سەرمایە بڕەخسێت.
02-08-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,045