ئێزدییەکی رزگاربوو: رۆژانە بۆ ماوەی شەش مانگ دەستدرێژییان دەکردەسەرم
📖 کورتەباس
کچێکی ئێزدی رزگاربوو لە دەستی داعش چیرۆکی ئه و نەهامەتی و دڕندەییە دەگێڕێتەوە کە دوای بەدیلگرتن و کردنی بە کۆیلەی سێکس، بە دەستی داعشەوە بەسەریدا هاتووە.
ئه و کچە کە بە ئیخڵاس ناوبراوە، چیرۆکەکانی بوونە مانشێتی رۆژنامە و سایتە بیانیەکان و جیهانیان هەژاندووە.
ئەو تەنیا تەمەنی 14 ساڵ بووه، کاتێک داعش هێرشی کردەسەر کۆمەڵگەکەیان لە باکوری عێراق.
سەرەتاکانی ساڵی 2014ی زایینی لەگەڵ هەزاران خەڵکی سڤیلی دیکە لە ژنان و مناڵی ئێزدی ئاوارەبوون، ئەوکاتەی کە ئێزدییەکان لە سەرانسەری عێراق ڕووبەڕووی مەترسی دڕندانە دەبوونەوە.
نزیکەی 50000 کەس لە گرووپی مەزهەبیی و تایەفەگەریی رووبەڕووی توندڕەویی بوونەتەوە، کاتێک کە داعش چیای شنگالی ئابڵوقە دا.
ئیخڵاس هەوڵی راکردنی دا، بەڵام لەلایەن داعشەوە بە بارمتە گیرا و وەکو کۆیلەیەکی سێکس مامەڵی لەگەڵدا کرا.
لەئێستادا دەربارەی دڕندەیی و بەسەرهاتەکانی خۆی دەدوێت و دەڵێت، زۆر نائومێد بووە و چەندین جار هەوڵیداوە خۆی بکوژێت.
ئیخلاس بۆ بی بی سی رایگەیاندووە، رۆژانە بۆ ماوەی شەش مانگ دەستدرێژیی سێکسییان دەکردەسەرم و هەوڵمدەدا کە خۆم بکوژم.
داعشێک لە نێوان زیاتر لە 150 کچی ئێزدیدا منی جیاکردەوە، ئەو وەک ئاژەڵێک بە قژی درێژەوە، زۆر ناشرین بوو، وەکو برسییەک دەهاتە بەرچاو، من زۆر ترسام، نەمتوانی سەیری بکەم.
ئیخڵاس سەرئەنجام توانی هەڵبێت، لەکاتێکدا، کە کۆیلەیەکی سێکس بوو، بۆ ئۆردوگایەکی ئاوارەکان گواسترایەوە.
ئیخڵاس وتی چۆن دەتوانم ئەم چیرۆکە بەبێ گریان باس بکەم؟ پێتان دەڵێم کە من لە فرمێسک هەڵهاتووم.
ئەو ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی و لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی چارەسەر وەردەگرێت و پزیشکەکان دەڵێن، هەوڵدەدەین، کە ژیانێکی ئاسایی بۆ ئایندەی بهێنینەدی.