پێویستە رێژەی 75% کرێکاری بیانی کە دەهێنرێن لە رەگەزی مێ بن
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
وەزیری
کاروکاروباری کۆمەڵایەتیکاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، زۆربەی کرێکارانی بیانی بە قاچاخ هێنراونەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەمەودوا رێگەیان پێنادرێت و هاێنانی کرێکارانیش سنووردار دەکرێت.
محەمەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند ساڵانە دوانزە هەزار کرێکاری بیانی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەمەودوا هێنانی کرێکاری بیانی بۆ هەرێم سنووردار دەکرێت.
وەزیری کار هۆکاری سنووردارکردنی هێنانی کرێکاران، بۆ زیادبوونی رێژەی بێکاری لە کوردستان دەگەڕێنێتەوە کە لە ئێستادا گەیشتۆتە زیاتر لە 15%، هاوکات ژمارەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش کە بێکارن گەیشتوەتە زیاتر لە 67 هەزار کەس.
وتیشی بەداخەوە لە ساڵانی رابردوودا کرێکارانی بیانی لەڕێگەی نایاسایی و بە قاچاخ هێندراونەتە هەرێمی کوردستان و بازرگانییان پێوەکراوە، ئێمە سەرەڕای رێگریی له و کارە خراپانە، رێگە نادەین کرێکاری زیاتر بێتە هەرێم و هاوکات هاتنی کرێکارانیش لەڕێگەی کۆمپانیای رێگەپێدراوەوە دەبێت.
لەبارەی مەرجەکانی هێنانی کرێکاری بیانی، وەزیری کار دەڵێت دەبێت هێنانی کرێکاری بیانی بەپێی پێویستی ماڵان بێت، هەروەها دەبێت رێژەی 75%ی کرێکاری بیانی لە رەگەزی مێ بن و دەبێت مەرجەکانی تەندروستیش پەیڕه و بکەن.
01-08-2017