دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
قایمقامی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر100 شوێنی بازرگانیان سزاداون.
ئەمڕۆ سێشەممە یەکی ئاب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نەبەز عەبدولواحید، قایمقامی هەولێر ڕایگەیاندهەموو لیژنەکانی چاودێریکردنی بازاڕ بە شێوەی 24 کاتژمێریی کارەکانیان ڕایی دەکەن و چاودێری گشت کۆگاکانی هەولێر دەکەن کە نزیکەی شەش هەزار کۆگا لە هەولێردا هەن و داوایان کردووە هەمووشیان بەکراوەیی بمێننەوە.
وتیشی لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 100 فرۆشگاو مارکێت و شوێنی بارزگانی سزادراون و ئێستاش نرخەکان لە بازاڕەکانی هەولێر بە گشتی بەردەوام بە جێگیریی ماوەتەوەو زۆر کاڵاش هەن نرخەکانیان نزمتر بۆتەوە، بەڵام لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە.
01-08-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,967