ئێران به دروستکردنی بەنداوی داریان 42 شوێنەواری مێژوویی هەورامانی لەناوبرد...
دروستکردنی
بەنداوی داریانبەنداوی داریان لەسەر ئاوی ڕووباری
سیروانسیروان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە زیانێکی زۆری بەناوچەی
هەورامانهەورامان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە و ئەندازیارێک دەڵێت: زیاتر لە چل شوێنەواریی مێژوویی ناوچەکە کەوتوونەتە ژێر ئاو و بەتەواویی لەناوچوون.
ماوەی نزیکەی پێنج ساڵ دەبێت ڕژێمی ئێران بەبیانووی گلدانەوەی ئاو بەنداوێکی لەسەر ئاوی ڕووباری سیروان دروست کردووە، کە جگە لە زیان گەنیاندنی گەورە بە باشوری کوردستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی بڕی ئاوەکەش زیاندی بە چەند گوندێکی ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە.
یەکێک لە هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندی کەلجی هەورامان بەناوی نەسروڵا سەجادی، بۆ ڕۆژنیوز وتی: بەهۆی دروستکردنی بەنداوی داریان بەدرێژایی چەندین کیلۆمەتر باخ و زەوی کشتوکاڵی و خانووی هاوڵاتیان و چەندین پردی مێژوویی لە هەورامان کەوتنە ژێر ئاو بەتایبەت له گوندی سلێن، کە نیوەی خانووەکانی ئه و گوندە نوقمی ئاوەکە بوون، کە ئەمەش کارەساتێکی مێژوویی و ژینگەییه.
نەسروڵا، وتیشی:لە سەرەتای دروستکردنی بەنداوەکەوە چەندین جار هەوڵماندا، کە ڕێگریی لە تەواوکردندی بەنداوەکە بکەین، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سوربوونی دەسەڵاتدارانی ئێران خاوەن شوێنەکان ناچارکران، کە قەرەبوو وەرگرن، نەیاندەهێشت لەبەر چەند دۆنمێک باخ و زەوی پڕۆژەیەکی له و جۆرەیان کە چەندەها ملیۆن دۆلاری تێچووە بیوەستێنن و هەر کەسێک ئەوەی قەبوڵ نەکردایە ڕەوانەی دادگای دەکرد.
هەروەها، د. موختار هاشمی، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری گروپی ڕزگارکردنی کانی بڵ لە سنە، بە ڕۆژنیوزی وت:لە ساڵی 2016 کۆنفرانسێکی زانستیی لەسەر ئاکامەکانی دروستکردنی بەنداوی داریان بەڕێوەچوو، لە دەرئەنجامی کۆنفرانسەکەدا ئەوە خرایە ڕوو، کە بەهۆی دروستکردنی بەنداوەکەوە 42 شوێنەواری مێژوویی وەکو ئەشکەوت و پرد و گۆڕستان و نەخشی سەر بەردەکان و قەڵا و ڕێگەی کوێستانی کەوتوونەتە ژێر ئاو و بەتەواوەتی لەناو چوون، کە مێژووی هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ 70 هەزار ساڵ پێش زاین و هەندێکی تریان بۆ پێنج سەدە پێش زایین.
پرۆژەی بەنداوی داریان لە ساڵی 2010ەوە لەسەر ڕووباری سیروان و لە نزیکی گوندەکانی وڕا و داریان و هەجیج لە هەوراماندا دەستی پێکردووە، ئەم بەنداوە لە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشاندایە و بەنداوێکی خاکییە و بەرزایییەکەی 155 مەتر دەبێت.