تەیب کامیل رەشید
لەساڵی 1976 لە گەڕەکی
تووی مەلیکتووی مەلیکی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لەناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەوە بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی بەشی ئالیاتی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی بوو.
-شەهید سێ کچی هەیە بەناوەکانی، شەنگە لەدایکبووی (2005)، هێلین لەدایکبووی (2008)، هەستی لەدایکبووی (2012)، هەروەها پێنج خوشک و دوو برای هەیە و برا گەورەی خوشککو براکانی بووە.
رۆژی 30 ئەیلولی 2015، لەشوێنی جێگیربوونی هێزەکەیان لەناو گوندی
سەید خەڵەفسەید خەڵەفی خوارووی
کەرکوککەرکوک، پەیوەندی بەدایکییەوە کرد، لەناو دەنگی تەقەیەکی زۆری شەڕی نێوان پێشمەرگه و
داعشداعشدا.
بە پەخشانی خانی دایکی دەڵێت: دایکە شەڕێکی سەخت هەیە لەبەرەی لای ئێمە، دوعای خێرمان بۆ بکە، ئەمە دوایین گفتوگۆی نێوان تەیب و دایکی بوو، پێش ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە شەهید بێت.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!