80 هەزار کەس لە دانیشتووانی پارێزگای کرماشان لەم مانگە لە ناوچە کوێستانییەکان دەوار و ڕەشماڵ هەڵدەدەن و تێیدا دەژین. ژیان لە کوێستانەکان گەورە و بچووک و ژن و پیاو ناناسێت و هەموو بەیەکەوە و بەهەرەوەزی گۆشەیەکی کارەکان دەگرن.
گوڵعەزیز بەتەمەنترین ژنی ئەو بنەماڵە ڕەوەندەیە و بە لێهاتووییەوە چەندین ساڵ لە گەرمیانیش و لە کوێستانیش دەرزی و دەزوو بەدەست خەریکی دروستکردنی ڕەشماڵە بۆ ئەوەی لەدوای ڕۆژێکی درێژ لە ماندووبوون ئەندامانی بنەماڵەکەی تێیدا پشووێک بدەن.
زۆربەی ڕەوەندەکانی کرماشان پێچەوانەی ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەرمیانیش لەنێو ڕەشماڵەکاندا دەمێننەوە و وشکەساڵی ڕەوەندەکانی ناچارکردووە لە ساڵێکدا لە چوار جێگە بنەیان بکوتن.
وشکەساڵی و کەمبوونی پشتیوانی حکومەت و نەبوونی خوێندنگەی گەڕۆک و ساخنەبوونەوەی بەشێک لە بەرهەمەکانیان بڕستی لە ڕەوەندەکانی ئەم ناوچەیەش بڕیوە.
بەپێی ئامارەکان 14 هەزار بنەماڵەی ڕەوەند لە پارێزگای کرماشان دەژین و ساڵانە زیاتر لە 16 هەزار تۆن گۆشت، 24 هەزار تۆن شیر، 600 تۆن ڕۆن و 1600 تۆن خوری بەرهەمدێنن و 30% پێدوایستی پارێزگای کرماشان بە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دابین دەکەن.
30-07-2017
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,884 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!