کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,796
ۋېنۍ 106,382
کتېبۍ PDF 19,238
فایلی پەیوەڼیدار 96,834
ڤیدیۆ 1,376
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی 29-07-2017
کوردیپێدیا، داڎگا نېیەن، پەی پەیچۊری و بەرکۆتەی ڕاسییەکا، داتاکا ئاماڎە کەرۊ.
پېڕە: بەڵگەنامۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی 29-07-2017
بەڵگەنامۍ

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی 29-07-2017
بەڵگەنامۍ

گەلەکەمان، ناوچەکە، عێراق و کوردستان، لەهەموو بارێکی سیاسیەوە، بەدۆخێکی بێوێنەدا تێدەپەڕێ‌. دۆخەکە، ئەگەری سیاسی جۆراوجۆر، بە باری دژوارو باری سەرکەوتنی ئەرکە مێژوییەکانمانی، لێ چاوەڕوان دەکرێ‌. ئەگەر باری دژوارمان ڕووبەروو بوەوە، دەبێت لەهەموو بارێکەوە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین. خۆ ئەگەر هەلی سەرکەوتنیش ڕەخسا، دەبێت بەبەرنامە بەپیریەوە بچین.
لەمێژووی دوو سەدەی نەتەوەی کوردستاندا، دۆخی وا، ڕوینەداوە، بۆیە ئەرکی مێژوویی هێزە سیاسیەکان و حکومەت و پەرلەمانی ئاساییکراوەی چاوەڕوانکراوی کوردستانە، پێکەوە، بیرێکی هەمەلایەنەی قوڵ بکەینەوە، بۆ چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی، نیشتمانیی، یاسایی و سیاسیە هاوبەشەکان، ئەویش لەچوارچێوەی ناوەندە شەرعیەکان و کۆدەنگیی نیشتمانیدا. لەمڕوەشەوە، دەبێت دوو ئامانج بەدیبهێنین، ئەوانیش چارەسەرکردنی ئاستەنگی ئابوری خەڵک و چارەسەری سیاسی و یاسایی کوردستانە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک هەموو قۆناغە چارەنوسسازەکان، دەرکی ئەرکی ئەم قۆناغە هەستیارەی، لەپارەوە کردووە. بۆیە، سەرەڕای تەواوی دۆخە نالەبارەکەی شەڕی داعش و قوربانیەکانی، هەروا قەیران و ئاستەنگی ئابوری، کێشە و پروپاگەندە نابەجێکان، فشارو شەڕە دەرونیەکان، شەڕەنگێزی ڕاگەیاندن و پێشێلکاریەکان.. تاد. مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دوو ساڵە شێلگیرانە داکۆکی لە سیاسەتە بنچینەییەکانی سازانی کوردستانی‌و، ئاساییکردنەوەی پەرلەمان‌و، سوربوون لەسەر چارەسەری تەنگوچەڵەمەی خەڵک‌و، ئارامکردنەوەی دۆخی ناوخۆی یەکێتیش کردۆتەوە. سەرەنجام، هەر سیاسەتی دروستی ئەقڵانی یەکێتی و لایەنە پەرۆشەکان، وا خەریکە سەردەکەوێ‌.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆ هەتا (5)ی ئێوارە، کۆبوەوە. لەکۆبونەوەکەدا، جگەلەوەی گەشتە سیاسیەکەی وەفدی یەکێتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، خرایەڕوو، هەروەها سەردانی تەواوی حزبە کوردستانیەکانیش و گۆڕینەوەی بیروڕا لەگەڵیاندا، باسکرا. هەڤاڵانی سەرکردایەتیش، جگە لە دەربڕینی ئازادانەی بۆچون و ڕەخنەکانیان، دەستخۆشیی کاریگەری سیاسەتی یەکێتییان کرد لە پەسەندی ئاساییکردنەوەی بێمەرجی پەرلەمان و سەرهەڵدانی ئومێدی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و یاساییەکانیش. لەمبارەوە، کۆبونەوە سوپاسی هەموو لایەکی کرد بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی سیاسی و یاسایی و ئومێدیشی خواست، تێکڕا لایەنەکان، دوور لە گیانی تەسکی حزبایەتی، باقی وردەکاری سیاسی پرۆسەکە، لەپەرلەمان و یەکڕیزیی نیشتمانیی، تەواو بکەین. بڕیاریش درا، لەسەر خێراترکردنی هەنگاوەکانی یەکێتی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی سازانی نیشتمانیی نێوان سەرجەم لایەنەکان، کە هەنگاوی هەرە کاریگەریان، ئاساییکردنەوەی پەرلەمانە، هەتا ڕێکارە یاساییەکانی ڕیفراندۆمی باشوری کوردستان و ژیانی پەرلەمانی، پەسەند بکات.
کۆبونەوە، پێی باشە بەزوترین کات، وەفدی باڵای لایەنەکان سەردانی بەغداد بکات و دیالۆگی نێوان هەرێم و بەغداد، لەمیدیاکانەوە بگوازرێتەوە ناو کۆبونەوە ڕەسمیەکان و بە پرۆژەیەکی هەمەلایەنە لەسەر داخوازیەکانی کوردستان، لەناو هەموو لایەنە سیاسیەکان، گەڵاڵەبکرێ‌، بۆ داواکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، لەپێشەوەدا، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێم و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لەپێناوی سەربەخۆیی، هەتا دەگاتە ئەو غەدرە ئابورییەی لەساڵانی ڕابوردوو لەکوردستان و خەڵکە لەبودجەو موچە بێبەشکراوەکە. هەروا لێیپێچینەوەی یاسایی لەسەر پێشێلکاریی لەجێبەجێنەکردنی دەستور، بەتایبەتی مادەی (140) بکرێ‌. کاتیشی هاتووە، سوور بین لەسەر قەرەبوکردنەوەی ئەنفالکراوەکانمان و (5 هەزار) گوندی تەختکراومان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو خورماڵ و هەورامان و سیروان و سێوسێنان و گۆپتەپەو دۆڵی خۆشناوەتی و ناوچەی کۆیەو ناوچەکانی بادینان.
دەبێ‌ ساغبکرێتەوە کە بۆچی پێگەی ڕەوای بەشداری نوێنەرانی کوردستان لەبەغداد، لە کابینەی ئێستادا، بە بڕیارو بەرنامە، لاوازکراوەو گەیەندراوەتە تەنها دوو وەزیر. ئەم لاوازکردنەی پێگەی نوێنەرانی کوردیش، وایکردوە کەوا:
یەکەم: سەرەڕای قارەمانێتی و قوربانیەکانی هێزی پێشمەرگە، بێبەشدەکرێ‌ لە چەک، بەتایبەت چەکی قورس. لە موچەو نوچە. لە ڕێزلێگرتنی لە ڕاگەیاندنی عێراق و ناساندنی قارەمانێتیەکەی بە ڕای گشتی عێراقی و عەرەبی!
دووەم: بڕینی بودجەو موچەو، تەنانەت ناوبەناو هەڕەشەی بڕینی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکانیش. تەنانەت ئەمساڵ، دەغڵ‌ودانی جوتیارانی کوردستانیش بەنیوەچڵ دەکڕدرێت و نیوەی داهاتەکەشیان پێنەدراوە.
سێهەم: شارو شارۆچکەکانی ڕووبەڕوو لەپارێزگاکانی دیالە، موسڵ، کەرکووک، سەلاحەدین، کە بەشێکن لە ناوچە کوردستانیەکانی مادەی (140)ی دەرەوەی هەرێم، ئەمانیش، دوای تێکشکاندنی داعش، دوچاری دۆخێکی دژواری ئاساییش کراوون و ئازادی سیاسی و مەزهەبییان زەوتکراوە. نەک تەنها کوردە دانیشتوەکانی ئەم ناوچانە، بەڵکو کوردانی دانیشتوی بەغدادو شارەکانی تری عێراقیش، کەوتونەتە بەر هەڕەشەو گوڕەشە.
سەبارەت بە تەنگوچەڵەمەی ژیانی خەڵکیش، کۆبونەوە جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ‌ حکومەت، دوای سەرخستنی پرۆسەی بایۆمەتری موچە، ڕێکاری تری ئابوری بۆ چاکسازی لە موچەی فەرمانبەرو کرێکاراندا بگرێتەبەر. چونکە هێشتا ڕێگای چاکسازی لەبواری ئابوری گشتی و تایبەتی، ماوە بگیرێتەبەر. لەوانە: دامەزراندنی هەزاران کەس لە کۆمپانیا تایبەتیەکان؛ فرۆشتنی ئەرزە جۆراوجۆرەکانی کشتوکاڵ و باخ و خانوبەرەی بێتاپۆ، چاودێریکردنی بازاڕو زیادکردنی باج. هەمویشی پێویستە بخرێتە خزمەتی چۆنیەتی چارەسەرکردنی پاشەکەوتی موچەو پێدانەوەی موچە.
بۆ گرفتەکانی ناو یەکێتی، کۆبونەوە، بوارێکی فراوانی ڕەخساند هەڤاڵان لەسەر کۆی کێشەکان، ڕەخنەو بۆچونەکانیان دەرببڕن. سەرجەم دیالۆگی ناو کۆبونەوە، بەپەرۆشیی یەکێتیانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی، مشتوماڵ کران. سەرەنجام، دوو لیژنە بۆ هەڵسەنگاندنی کاروباری حکومەت و حزب لەپێناوی گۆڕانکاری، بەسەرپەرشتی دوو هەڤاڵی مەکتەبی سیاسی، بڕیاریان بۆ درا.
لەکۆتاییشدا، کۆبونەوە پێیوایە، جێبەجێکردنی ئەم داخوازییانە، سەبارەت بە پەرلەمان و یەکڕیزیی نیشتمانیی و تەنگوچەڵەمەی خەڵک، دەرهەق بە هەلومەرجی ئیستا، هاوکێشە سیاسیەکان لە تەنگژەی جۆراوجۆر دەرباز دەکات. باقی کێشەکانیش، بێگومان لەناو پەرلەمان و لەکۆبونەوە بەردەوامەکانی تردا، خەبات دەکەین بەدییان بهێنین.
بەهیوای سەرکەوتن
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
29-07-2017
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 5,798 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] بەیاننامە و جاڕدای | کوردیی ناوەڕاست | راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 3
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ
یاگۍ
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 29-07-2017 (7 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 29-07-2017 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( سەریاس ئە‌حمەد ) چە: 31-07-2017 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:24-10-2023 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 5,798 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 518,796
ۋېنۍ 106,382
کتېبۍ PDF 19,238
فایلی پەیوەڼیدار 96,834
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.875 چرکە(چرکۍ)!