یەکێکە لە یارییە کوردەوارییەکان. کە لەم یارییەدا حەوت بەردی تەخت یا زیاتر، لەسەر یەک دادەنرێت و بە تۆپێکی بچووکی لە پەڕۆ دروستکرداو نیشانەی لێ دەگیرێتەوە، هەر کە تۆپەکە بەر بەردەکان کەوت، ئەو کەسەی تۆپەکەی هاویشتووە ڕادەکات و کەسی دووەم بە تۆپەکەوە شوێنی دەکەوێت، بۆ ئەوەی تۆپەکەی پێدا بکێشێتەوە، گەر بەری نەکەوت، ئەوا کەسی یەکەم دەگەرێتەوە بۆ سەر شوێنی بەردەکان و لەسەر یەک ڕیزیان دەکاتەوە، براوەی یارییەکە دەبێت. بەڵام گەر تۆپەکەی بەرکەوت، ئەوا دەبێ، ئەو لەسەر یاری بێت، واتە کارەکە پێچەوانە دەبێتەوە.