لە ئۆپراسیۆنی موسڵدا زیاتر لە 16 هەزار تیرۆریست کوژراون
📊 ئامار و راپرسی
بەپێ راپۆرتە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، تەواوی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی
موسڵموسڵ، بە سەرجەم قۆناغەکانییەوە (268) رۆژی خایاندووە و، هاوپەیمانی نێدەوڵەتیش ئاشکرای دەکات، بۆ پاڵپشتی هێزە زەمینیەکانی عێراق، لە کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە (20)هەزار، مووشەکیان،ئاراستەی مۆڵگە و توانا لۆجستییەکانی تیرۆریستانی
داعشداعش کردووە.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردۆتەوە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ، بە سەرجەم قۆناغەکانییەوە (268) رۆژی خایاندووەو لەو پرۆسیەشدا زیاتر لە (60) هەزار لە هێزکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی و دەزگای ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر و حەشدی شەعبی بەشداریان تێداکردووە،راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە پێکدادانەکاندا، (16) هەزار و (450) تیرۆریست کوژراون و (180) کیلۆمەتر چوار گۆشەش لە داعش پاککراونەتەوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەوەشی راگەیاندووە لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی موسڵدا، زیاتر لە (یەک ملیۆن) مەدەنی لەوشارە ئاوارەبوون و لە 80%ی ژێرخانی ئابوری شارەکەش زیانی گەورەی بەرکەتووە و داڕوخاوە، هاوکات فەرماندەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیش لە عێراق، ئاشکرای کردووە بۆ پاڵپشتی هێزە زەمینیەکانی عێراق لە کۆنترۆڵکردنەوە شاری موسڵ و دەوروبەریدا، زیاتر لە (20) هەزار مووشەکیان ئاراستەی مۆڵگە و توانا لۆجستییەکانی داعش کردووە و بەو هۆیەشەوە (5) هەزار چەکداری داعش کوژراون
لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی شاری موسڵی راگەیاند و لە سەرەتای مانگی تەمووزری ئەمساڵیشدا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکەی ئاشکراکرد.
28-07-2017