لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان خەڵک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ باشوور و باکووری کوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە لە بازرگانان بە کۆڵ کەلوپەل دەگوازنەوە.
بەشێکی کەم لەوان خاوەن کارتی کۆڵبەرین و زۆربەیان لە شوێنە نایاساییەکانەوە هاتووچۆ دەکەن و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاویان بە تەقەی هێزەکانی ئێران یان بە هۆکاری سرووشتی گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.
ئاماری ژمارەی ڕاستەقینەی کۆڵبەرانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕانەگەیێندراوە، بەڵام لانیکەم 130 هەزار کەس لەو سێ پارێزگایە بەو کارە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
وەزیری کاری ئێران ئەم دوو ڕۆژە سەردانی ناوچە سنوورییەکانی کردووە تا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشیان بێت.
27-07-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,510 car hatiye dîtin