19 هەزار و 600 کەس سەردانی روانگە فورەسیان کردووە
📊 ئامار و راپرسی
لە ماوەی دوو رۆژدا زیاتر لە 19 هەزار و 600 کەس سەردانی پێشانگای روانگە فورەسیان کرد، لەو ماوەیە نزیکەی 39 هەزار سی ڤی دراون بە 100 کۆمپانیا و رێکخراوی بەشدار، تەنها هەزاریان چانسی وەرگرتنی کاریان هەیە.
نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاکان دەڵێت، 40 هەلی کاریان راگەیاندووە، بەڵام ئەگەر توانا و پسپۆڕیی پێویستیان دەستکەوێت تا کۆتایی ساڵ 70 کەس وەک کارمەند وەردەگرن. لە میانی سێ مانگی دیکەدا روانگە فورەس دوو هەزار و 500 هەلی کاری دیکە رادەگەێنێت.
لەگەڵ بوونی قەیرانی دارایی و قوڵبوونەوەی کێشەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان، هێشتا لە پێشانگاکەدا بە هۆکاری فراوانکردنی کار و کردنەوەی لقی نوێ، کۆمپانیاکانی تایبەت بە سێکتەرەکانی گەیاندن و هاوردەکردن و بریکاری بەراورد بە سێکتەرەکانی دیکە، هەلی کاریان زیاتر خستبووە روو، ئەو کۆمپانیایە زیاتر لە 40 هەلی کاری خستە بەردەمی کارخوازان، بڕیاریشیانداوە تاوەکو کۆتایی ساڵ، 70 هەلی کاری دیکە بخەنەڕوو.
ژمارەی زۆری کارخوازان و کەمی هەلەکانی کار، بۆ ئەوە دەگەڕێندرێتەوە کە رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە 14%ی تێپەڕاندووە، تەنها لەنێو توێژی گەنجاندا 67 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بێکارن.
27-07-2017