کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,767) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,784 | وێنە 58,094 | پەڕتووک PDF 10,767 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,021 |
📊 هاوسەرگیریی نێوان کورد و مەغریبی زیاترە لە دهۆکی و سلێمانی | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
هاوسەرگیریی نێوان کورد و مەغریبی زیاترە لە دهۆکی و سلێمانی
📊 ئامار و راپرسی

وەک چۆن زۆربەی پیاوە سوێدییەکان گەشتی تایلاند دەکەن بەمەبەستی دۆزینەوەی هاوڕێی کچ، پیاوانی کوردیش روو لە مەغریب دەکەن.
شەیدابوونی پیاوی بەساڵاچووی سوێدی بە کچانی تایلاندی و ژنانی ئەوان بە پیاوی ئەفریقی شتێکی شاراوە نییە. هەروەها شەیدابوونی پیاوانی کوردیش بە کچانی مەغریبی.
بەپێی بەدواداچوونێکی (رووداو) تەنیا لە سێ شاری سوێد 55 حاڵەتی هاوسەرگیریی کورد و مەغریبی هەیە، دەیان حاڵەتی هاوشێوەش لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هەیە.
کارزان کامیل، 18 ساڵە لە سوێد دەژی. پێنج ساڵە لەگەڵ کچێکی مەغریبی بوونەتە هاوژین. کارزان دەڵێت: کارەکە رێکەوت بوو، پێشتر بەنیاز بووم کچێکی کورد بخوازم، بەڵام ئێستا لەگەڵ هاوژینە مەغریبییەکەم زۆر خۆشحاڵم.
نەجلا هاوژینی کارزانە و خەڵکی شاری کازابلانکای مەغریبە. هێندە لە هاوژینە کوردەکەی رازییە دەڵێ: خۆزگە زووتر بمناسیبایە، لەو کاتەوە هەست بە خۆشیی ژیان دەکەم کە کارزانم ناسیوە، هەموو حەسوودیم پێدەبەن کە پیاوێکی وام هەیە.
فاتیمە و ئەحمەد سەرەتا هاوڕێ‌ بوون، دواتر دەبنە هاوژین و ئێستا منداڵێکیان هەیە، ئەوان خۆیان بە نموونەی خێزانێکی سەرکەوتووی بەریتانیا دەزانن و ئێستا پێکەوە رێستورانتێک بەڕێوەدەبەن.
ئەحمەد زرار، 16 ساڵە لە بەریتانیا دەژی و هاوژینی پێشووی کە لێی جیابووەتەوە کورد بووە. ئەحمەد بە (رووداو)ی گوت: بەتەما نەبووم ژن بهێنمەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵانە گەشتم بۆ مەغریب دەکرد، لەوێ‌ بەڕێکەوت فاتیمەم ناسی، قەت لەو باوەڕەدا نەبووم ژنێکی مەغریبی ببێتە قسمەتم، بەڵام ئەو هەموو ژیانی غەریبایەتی لەبیر بردمەوە.
فاتیمە ئەبلەحۆ لە خێزانێکی سەرمایەداری مەغریبە، دەڵێت تەنیا خۆشەویستیی ئەحمەد وای لێکردم لەندەن هەڵبژێرم. باوکم هێندەی خۆشدەویستم قەت نەیدەهێشت تەنانەت سەفەر بۆ شارەکانی دیکەی مەغریبیش بکەم.
ئەوان بە پێکەنینەوە چیرۆکی ژیانی خۆیان گێڕایەوە کە چەند جارێک لە لەندەنەوە ئەحمەد و کەسوکاری چوونەتە ریبات تا قەناعەتیان بە باوکی فاتیمە کردووە. فاتیمە گوتی: پاش ئێمە، زینەی پوورزاشم شووی بە کوردێک کرد لە سوێد و ئێستا ژیانێکی خۆشیان هەیە.
سەعید حەمەفەرەج، کۆمەڵناسێکی کوردی دانیشتووی سوێد، پێشتر لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی تێکەڵبوونی کورد و کۆمەڵگەکانی دیکە لەڕێی هاوسەرگیرییەوە کردووە و دەڵێت رێژەی هاوسەرگیری لەنێوان کورد و مەغریبی زۆر زیاترە لە پێکەوەنانی خێزان لەنێوان پیاوی کورد و ژنی سوێدی.
ئەو کە بۆ لێکۆڵینەوەکەی 25 خێزانی بە نموونە وەرگرتووە، دەڵێت: وێڕای بوونی کێشە و لەمپەری بەردەم تێکەڵبوون، بەڵام زۆرینەی حاڵەتەکان سەرکەوتوو بوون.
سەعید حەمەفەرەج دەڵێت کورد پێشتر یەکێک بووە لە کۆمەڵگە داخراوەکان، تەنانەت لە ناوخۆیشیان کەمتر هاوسەرگیرییان کردووە، بەڵام ئێستا وا نییە رێژەی تێکەڵاویی کورد و مەغریبی لە رێگەی دروستکردنی خێزان زۆر زیاترە لە رێژەی هاوسەرگیریی نێوان ژن و پیاوی دهۆکی و سلێمانی.
بەڕای ئەو لێکۆڵەرە کوردەی سوێد، خێزانی تێکەڵ لە کورد و مەغریبی زۆر سەرکەوتوو دەبن کورد کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووە و ژنانی مەغریبیش کراوەن، ئەم تێکەڵاوییە کولتووری نوێ دروست دەکات، نەوەی داهاتووی ئەم میسکە زۆر زیرەک و سەرکەوتوو دەبن.
گوتیشی لە داهاتوودا کۆمەڵگەی کوردی و مەغریبی زۆر تێکەڵ دەبن.
ئەمە خۆکوشتنی کچانی مەغریبە!
محەممەد کزێمی کۆمەڵناسێکی مەغریبیی دانیشتووی سوێدە لە ماڵپەڕی (هێسپرێس) کە ماڵپەڕێکی ناسراوی مەغریبیە، بابەتێکی لەبارەی دیاردەی هاوسەرگیریی نێوان پیاوانی کورد و ژنانی مەغریبی نووسیوە و دەڵێت هاوسەرێتی کچە مەغریبییەکان لەگەڵ پیاوانی کورد خۆکوشتنە. کزێمی باس لە بەسەرهاتی کچێکی مەغریبی بەناوی خەدیجە دەکات و دەڵێت: هاوژینە کوردەکەی ئەوەندە لەگەڵی خراپ بووە، تەنانەت بواری بۆ نەهێشتووەتەوە ئیقامە وەربگرێ‌ و دواتر دیپۆرت کراوەتەوە. کزێمی دەشڵێت: کچە مەغریبییەکان دڵ پاکن، بەڵام پیاوی کورد لەگەڵیان خراپن و تەنیا کاتی خۆیانیان پێ بەسەردەبەن.
بابەتەکەی ئەو نووسەرە گفتوگۆی زۆری هەڵگرتووە، زیاتر لە 500 کۆمێنتی بۆ نووسراوە. زۆربەیان بۆچوونەکەی کزێمی رەتدەکەنەوە. یەکێک لەوان دەڵێت: خۆزگە منیش پیاوەکەم کورد بووایە.
یەکێکی دیکە لە وەڵامدا باسی سەرکەوتوویی ژیانی خوشکەکەی کردووە لەگەڵ هاوسەرە کوردەکەی.
27-07-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 27-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی👪 کۆمەڵایەتی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 28 2017 8:10AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 1:41AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 1:41AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,704 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هاوسەرگیریی نێوان کورد و مەغریبی زیاترە لە دهۆکی و سلێمانی
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-07-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,28 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574