برای بەڕێز، کاک #عومەری سەید عەلی#.
به سڵاوی گەرم و برایانه.
بەبۆنەی هەڵبژێرانی جەنابت به ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن ڕێبەرایەتیی #حیزبی دێموکڕاتی کوردستان#ەوه به گەرمی پیرۆزبایی به خۆت و هاوکاره تازه هەڵبژێراوەکانت دەڵێین.
بێگومان جێگرتنەوەی کەسایەتییەکی وەک خوالێخۆشبوو کاک #نەوشیروان مستەفا# ئەرکی قورس و مێژوویی دەخاته سەر شانی ئێوه. هیوادارین له سایەی لێزانی و خەمخۆریی جەنابتەوه، بزوتنەوەی گۆڕان بتوانێ له ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەلومەرجی ئێستادا بێ، بەتایبەت له باشووری کوردستان که گەلەکەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئه و سێناریۆ چارەنووسسازانەی لەپێشیەتی له هەموو کاتێک زیاتر پێویستی به یەکێتی و یەکڕیزی هەیه.
لەگەڵ پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی دووباره.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
26-07-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,935