پەیامی پیرۆزبایی حدک بۆ رێکخەری گشتیی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان
برای بەڕێز، کاک
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی.
به سڵاوی گەرم و برایانه.
بەبۆنەی هەڵبژێرانی جەنابت به رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن رێبەرایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوه به گەرمی پیرۆزبایی به خۆت و هاوکاره تازه هەڵبژێراوەکانت دەڵێین.
بێگومان جێگرتنەوەی کەسایەتییەکی وەک خوالێخۆشبوو کاک نەوشیروان مستەفا ئەرکی قورس و مێژوویی دەخاته سەر شانی ئێوه. هیوادارین له سایەی لێزانی و خەمخۆریی جەنابتەوه، بزوتنەوەی گۆڕان بتوانێ له ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەلومەرجی ئێستادا بێ، بەتایبەت له باشووری کوردستان که گەلەکەمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئه و سێناریۆ چارەنووسسازانەی لەپێشیەتی له هەموو کاتێک زیاتر پێویستی به یەکێتی و یەکڕیزی هەیه.
لەگەڵ پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی دووباره.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
26-07-2017