%80ی ژنان و کچانی ئێزدی لەدەرەوەی عێراق کڕدراونەتەوە
📊 Statistikk og undersøkelser
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
زیاتر لە %80ی ژنان و کچانی ئێزدی کە کەوتونەتە دەست چەکدارانی
داعشداعش لە دەرەوەی عێراق کڕدراونەتەوە و نوێنەری ئێزدییان لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت منداڵ و کچانی ئێزدی نێردراون بۆ وڵاتانی ئەوروپا، سوریا، تورکیا، سعودیە و ئەردەن.
ڤیان دەخیل، ئەندامی کوردی ئێزدی لەپەرلەمانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند زۆرینەی ئەو کچ و منداڵانەی چەکدارانی داعش دەستگیریکردن، بەشێکی کەمیان ئازادکراون و لە ئێستادا بەشێکی زۆریان لە تەلەعفەر و وڵاتی سوریان، هەروەها نێردراون بۆ تورکیا، ئوردن، سعودیە و وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت منداڵەکان.
وتیشی حکومەتی هەرێم هەوڵیداوە کە ئەو کچ و منداڵانە بکڕنەوە، بەڵام ئەمەش کارێکی قورسە، بۆیە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کردوە بۆ ئەوەی ژنان و منداڵان لە دەرەوەی عێراق بکڕینەوە.
باسیلەوەشکرد، %80ی ئەو ژن و منداڵانە لە دەرەوەی عێراق کڕدراونەتەوە و ئێستاش هەوڵدەدەین کە لە هەموو وڵاتان بیانکڕینەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەشداری لە کڕینەوەیان بکات و بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناو کەسوکاریان.
پێشتر دواڕۆژ بڵاویکردبوەوە کە زیاتر لە سێ هەزار و 70 ژن و منداڵ لەدەستی داعش رزگارکراون و زیاتر لە سێ هەزار و 300 کەسی تریش ماون و تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
لە 3 ئابی 2014، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر قەزای شەنگالدا گرت و بەهۆیەوە هەزاران کچ و ژنی ئێزدی کەوتنە دەست چەکدارانی داعش و مامەڵەی کۆیلەیان لەگەڵدا کرا.
27-07-2017
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!