زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,766) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,782 | وێنە 58,091 | پەڕتووک PDF 10,766 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,021 |
📊 رۆژانە 1000 تۆن سەوزە و میوە لە هەولێرەوە دەچێتە مووسڵ | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
رۆژانە 1000 تۆن سەوزە و میوە لە هەولێرەوە دەچێتە مووسڵ
📊 ئامار و راپرسی

بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت شارەکانی عێراق بە گشتی و مووسڵمووسڵ بە تایبەتی بوونەتە بازاڕێکی گەرم بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی سەوزە و میوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، رۆژانە بە سەتان تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە لێرەوە هەناردەی شارەکانی دیکە دەکرێ.
ئێستا هەرێمی کوردستان لە بەرهەمەکانی وەکوو پەتاتە، پیاز و تەماتە و زۆربەی سەوزە و میوەکانی دیکەش ئاستی خۆژیاندنی تێپەڕاندووە. بەهۆی ئەوەی لە کوردستان کۆگا نییە بۆ هەڵگرتنیان، لە کاتی پێگەیشتنیان زیاد دەبن بازاڕی سەرەکیش بۆ ساغکردنەوەی ئەو بەرهەمە زیادانە شارەکانی عێراقە. نزیکترین شاریش بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکان شاری مووسڵە کە لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی داعشەوە خەڵکەکەی نەدەپەرژانە سەر چاندنی سەوزە و میوە، ئێستاش کە لە دەستی داعش رزگار کراوە، بەهۆی ئەو کاولکارییەی لە شارەکەدا روویداوە، زەحمەتە وا بەزوویی مووسڵ ببێتەوە سەبەتەی جارانی نانی عێراق، بۆیە رەنگە بۆ ماوەیەکی درێژ پێویستی بە هەرێمی کوردستان ببێ‌.
حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: شارەکانی عێراق بە گشتی و مووسڵ بەتایبەتی ئێستا بوونەتە بازاڕێکی باش بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی سەوزەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، رۆژانە بە هەزاران تۆن لە بەرهەمی خۆماڵی و ئەو میوەشی لە تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێ، جارێکی دیکە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێ.
بەهۆی کەمیی کۆگا بۆ هەڵگرتن لە وەرزی پێگەیشتن، جووتیاران بە ناچاری سەرجەم بەرهەمەکانیان لەیەک کاتدا رەوانەی بازاڕ دەکەن، ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی ئەوەی خستنەڕوو لە پێویستیی ناوەخۆ زیاتر بێت و نرخ دابەزێت، لەو حاڵەتەشدا جووتیاران زەرەرێکی زۆر دەکەن.
حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: بۆ هاوسەنگکردنی نرخ، ئاسانکاریمان بۆ جووتیاران کردووە بەرهەمە زیادەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق بکەن. بۆ پارێزگاری لەو رێگە بازرگانییەش، هەمیشە لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوەکو گرفت نەکەوێتە ئەم رێگەیە، چونکە دڵنیاین هەر گرفتێک رووبدات بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەم زیانی گەورە بە جووتیاران دەگات.
حوسێن حەمەکەریم دەڵێت بەپێی بەدواداچوونیان دەرکەوتووە، بەهۆی هەناردەکردنی بەرهەم بۆ مووسڵ و شارەکانی عێراق، نرخی هەندێ بەرهەمی خۆماڵی بەرزبووەتەوە، بۆ نموونە پێشتر لە وەزری پێگەیشتنی شووتیدا نرخی کلیۆیەکی بۆ 300 دینار دادەبەزی، بەڵام ئێستا کیلۆیەک شووتی بە 600 دینارە، نرخی کیلۆیەک خەیار 150 دینار بوو، بەڵام ئێستا بۆ سەرووی 350 دینار بەرزبووەتەوە.
بەهۆی نزیکیی هەردوو شاری هەولێر و دهۆک لە مووسڵ، جووتیاران و بازرگانانی ئەو دوو پارێزگایە زیاتر سوودمەندن لەو خواستەی ئێستا لە شاری مووسڵ بۆ بەرهەمەکانی سەوزە و میوە هەیە، ئێستا رۆژانە بەسەتان بارهەڵگر لەو دوو شارە بەرەو مووسڵ دەکەونەڕێ‌.
سەلام پۆلیس، خاوەنی نووسینگەی دەشتی هەولێر، بۆ کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە لە گومرگی سەوزەو میوەی هەولێر، دەڵێت ئێستا رۆژانە زیاتر لە 300 بارهەڵگر لە گومرگی هەولێرەوە تەماتە، پەتاتە، پیاز، بیبەر، باینجان، شووتی، کاڵەک، مۆز، سێو، قەیسی، خۆخ، هەڵوژە و پرتەقاڵ و چەندین میوەی دیکە کە لەتورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێن، جارێکی دیکە بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکرێن.
بە گوتەی ئەو خاوەن نووسینگەیە، رۆژانە زیاتر لە 30 هەزار تۆن سەوزە و میوە لە هەولێرەوە بۆ شارەکانی عێراق بەگشتی هەناردە دەکرێ‌ کە زیاتر لە 30%ی ئەو بەرهەمە بۆ شاری مووسڵ دەچێ‌، بۆیە دەتوانین بڵێین رۆژانە نزیکەی 1000 تۆن سەوزە و میوە لە گومرگی هەولێرەوە بۆ مووسڵ دەچێت.
بەهۆی ئەو وێرانکارییەی لە شاری مووسڵ روویداوە، هێشتا گومرگی مووسڵ نەکەوتووەتەوە سەرپێی خۆی، بەڵام بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە نزیک گۆگجەلی لە دەرەوەی شاری مووسڵ گومرگێکی کاتی دامەزراوە، رۆژانە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی هەناردەی ئەو بازاڕە دەکرێ، لەوێشەوە بۆ شاری مووسڵ و دەوروبەری دەگوازرێتەوە.
بۆ ساغکردنەوەی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی کە لە ناوخۆ زیادن، وەزارەتی کشتوکاڵ دەیەوێ‌ لە رێگەی کونسوڵی وڵاتان، لە دەرەوە بازاڕیان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەم هەوڵەی وەزارەتی کشتوکاڵ سەری نەگرتووە.
حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: شاری مووسڵ لەلایەک لەڕووی جوگرافییەوە هاوسنوورە لەگەڵ شارەکانی هەولێر و دهۆک و بەتێچووی کەم دەتوانرێت بەرهەمەکانی پێگات، لەلایەکی دیکەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی تووشی بووە، وەک پێویست کشتوکاڵی تێدا نەکراوە، بۆیە گرفتیان لەدەستکەوتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەیە، ئەمەش ئاڵوگۆری بازرگانی بەگشتی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەتایبەت لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەو شارە زیاتر دەکات.
گوتیشی: لە هەناردەکردنی بەرهەمە هاوردەکراوەکانی تورکیا و ئێران بۆ مووسڵ و شارەکانی عێراق، لەلایەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەرگرتنی باج سوودمەند دەبێت، لەلایەکی دیکەشەوە بووەتە هۆی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ هەندێ کەس، بۆیە ئاسانکارییەکی زۆرمان بۆ ئەو ئاڵوگۆرە بازرگانییە کردووە.
عێراق بە خەیاری سلێمانی دەژی
حاجی شەماڵ عومەر، خاوەنی نووسینگەی شەماڵ بۆ کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە لە گومرگی سەوزە و میوەی سلێمانی بە (رووداو)ی گوت ئێستا زۆر زیاتر لە جاران خەیار و باینجان هەناردەی شارەکانی عێراق بە تایبەتی مووسڵ دەکرێت، رۆژانە نزیکەی 800 تۆن خەیار دەگاتە گومرگی سلێمانی، 98%ی بۆ شارەکانی عێراق دەڕوات، بۆیە ئەگەر رۆژێک رێگەی شارەکانی عێراق بگیرێ، جووتیاران دەبێ‌ بەرهەمەکانیان فڕێ‌ بدەن. بەگوتەی شەماڵ عومەر، پێشتر رۆژانە 150 تاوەکو 200 تۆن خەیار لە سلێمانییەوە بۆ مووسڵ دەچوو، بەڵام بەهۆی پێگەیشتنی خەیاری ناوچەی رەبیعە، ئێستا رۆژانە لە سلێمانییەوە هەر 30 تۆن خەیار بۆ مووسڵ دەڕوات.
27-07-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 27-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 27 2017 8:51AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 1:20AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 1:20AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,763 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
رۆژانە 1000 تۆن سەوزە و میوە لە هەولێرەوە دەچێتە مووسڵ
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-07-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,266 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574