224 روداوی ئاگرکەوتنەوە زیانی 200 ملیۆن دینار بە هەڵەبجە دەگەیەنێت
دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
لە شەش مانگی رابردوودا لە سنوری
هەڵەبجەهەڵەبجە 224 روداوی ئاگرکەوتنەوە رویداوە و بەرگری شارستانییش رایدەگەیەنێت، زیانی 200 ملیۆن دیناری لێکەوتۆتەوە.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەمموزی 2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 2017/6/30 لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە 166 رووداوی ئاگری شاخ و دەشت و باخ و 58 رووداوی ئاگری بینا و دووکان و ئۆتۆمبیل روویداوە.
وتیشی ئەو روداوانەوە زیانی 200 ملیۆن و 230 هەزار دیناری لێکەوتۆتەوە.
راگەیاندنی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردودا لە هەڵەبجە و دەوروبەری تەنها 163 روداو تۆمار کرابوون لەو ژمارەیەش 159 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بووە.
25-07-2017
⚠️ ئی بابەتۍ بە زۋانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!