بەڕێز #عومەری سەید عەلی#،
رێکخەری گشتیی #بزووتنەوەی گۆڕان#
سڵاو و ڕێز..
بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم. پیرۆزبایی لە بەڕێزان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و سەرکردایەتیی تازەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم، هیوادارم لە کار و ئەرکەکانیاندا سەرکەوتوو بن.
بە وەرگرتنی پۆستی یەکەمی هێزێکی گرنگی سیاسی لە هەرێمی کوردستان وەک بزووتنەوەی گۆڕان، بەڕێزتان قۆناغێکی تازە لە خەبات و ئەرک و بەرپرسیاریەتی دەگرنە ئەستۆ، ئەلقەیەکی دیکەش دەخەنە سەر ئه و زنجیرە خەبات و تێکۆشانەی کە ساڵانێکی دوور و درێژ و تەمەنێکی پێشمەرگایەتی و خەبات و کوردایەتی لەپێناو کوردستاندا بەڕێتان کردووە.
ئێمە بە هیوا و گەشبینییەوە دەڕوانینە وەرگرتنی ئەم پێگەیە لەلایەن بەڕێزتانەوە، ئومێدیشمان زۆرە کە ئامانجە هاوبەشەکانی هەموو هێز و لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان لە بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، وادەکات هەموومان پێکەوە لەگەڵ بەڕێزتان و بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی دیکە بتوانین چارەسەری کێشەکان بکەین و ئه و دەرفەتەی ئەمڕۆ بۆ گەلی کوردستان هاتۆتە ئاراوە، بە باشترین شێوە بۆ بەرژەوەندیی کوردستان و بەدیهێنانی ماف و خەونەکانی، کە بە درێژایی سەتان ساڵ خەباتی بۆ کردووە و شەهید و خوێن و قوربانی بۆ داوە، بقۆزینەوە.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، سەرکەوتوو بن.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
25-07-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,967 times
Write your comment about this item!