دوای دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، #عومەر سەید عەلی# بە 38 دەنگ، بوو بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.
رۆژی سێشەممە، 25-07-2017، لە ساڵیادی یەکەم بەشداریی گۆڕان لە پرۆسەی هەڵبژاردن، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبووەوە و ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردران.
بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان، عومەر سەید عەلی بە 38 دەنگی ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕێکخەری نوێی بزووتەنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
ئەنجامی دەنگەکانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەمشێوەیەیە:
#محەمەد تۆفیق ڕەحیم#، بە 34 دەنگ بۆ کاروباری ژوورەکان هەڵبژێردرا
#جەمال حاجی محەمەد#، بە 39 دەنگ بە جڤاتی نیشتمانی، هەڵبژێردرا
رەئووف عوسمان، بە جڤاتی گشتی هەڵبژێردرا
#جەلال جەوهەر#، بە 37 دەنگ بوو بە سکرتێری فراکسیۆنەکانی گۆڕان
#عوسمان حاجی مەحمود#، بە 45 دەنگ بوو بە سکرتێری کاروباری باژێڕوانەکان
#شۆڕش حاجی#، بە 34 دەنگ بۆ پۆستی کاروباری خەڵک هەڵبژێردرا.
دەنگی سپی، 6 دەنگ
25-07-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 9,796 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!